پیشانگای وێنه‌کێشیی مه‌هدی زیائه‌دینی له شاری سنه به‌ڕێوه‌ده‌چێت
پیشانگایێکی وێنه‌کێشی له وێنه‌کانی هونه‌رمه‌ندی وێنه‌کێش و پەیکەرتاشی کوردستانی "مامۆستا مه‌هدی زیائه‌دینی" له‌سه‌ر ته‌وه‌ری ئه‌فسانه کوردییه‌کان له 25ی پووشپه‌ڕه‌وه بۆ ماوه‌ی یه‌ک حه‌فته له گه‌لێریی سووره‌ی په‌ردیسی سینه‌ما به‌همه‌نی سنه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
مامۆستا مه‌هدی زیائه‌دینی له وتووێژ له‌گه‌ڵ هەواڵدەریی کوردپرێس وتی: ئه‌و پیشانگایه به هاوکاریی حه‌وزه‌ی هونه‌ریی پارێزگای کوردستان له کاتژمێری 5ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 25ی پووشپه‌ڕه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تا ڕۆژی 1ی گه‌لاوێژ درێژه‌ی ده‌بێت.
زیائه‌دینی جەخت دەکات: له‌و پیشانگایه‌دا 42 به‌رهه‌می وێنه‌کێشی له قه‌باره‌ی جۆربه‌جۆردا له‌سه‌ر دوو ته‌وه‌ری ئه‌فسانه‌ی کوردی و سروشتی کوردستان نمایش ده‌کرێن. به‌رهه‌مه‌کانیش ساڵی 95 و 96 کێشراون.
ناوبراو ئاشکراشی کرد: ته‌وه‌ری یه‌که‌م به‌یت و ئه‌فسانه کوردییه‌کانی ئه‌ده‌بی فولکلۆرن که سه‌باره‌ت به داب و نه‌ریت و حه‌ماسه‌کانی ناوچه کوردنشینه‌کان تۆمار کراون و منیش به شێوازی وێنه‌کێشی تۆمارم کردووه که بریتیین له به‌یتی سوارۆ، شێخ ڕه‌ش، شێخ مه‌ن، شۆڕه مه‌حموود و مه‌رزینگه‌ن و ...
ئه‌و هونه‌رمه‌نده سنه‌ییه زیادی کرد: ته‌وه‌ری دیکه‌ی پیشانگاکه سروشتی کوردستانه و هه‌وڵم داوه سووچێک له سروشتی جوان و سه‌رنجڕاکێشی کوردستان به وێنه بکێشم.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ کورد به‌یت و غه‌زه‌ڵی زۆر به‌بایه‌خ و ده‌وڵه‌مه‌ندییان هه‌یه. ئه‌و به‌یته و غه‌زه‌ڵانه‌ی شێوازی گێڕانه‌وه‌یان هه‌یه و له قه‌باره‌ی حه‌یران و مه‌قامی کوردی‌دا له لایه‌ن به‌یتبێژه خۆجێیه‌کانه‌وه وتراونه‌ته‌وه و ئێستاش ده‌وترێنه‌وه.
هه‌ندێک له‌و ئه‌فسانانه بریتیین له: سه‌یده‌وان، برایمۆک و په‌ری خان، لاس و خه‌زاڵ، گه‌نج خه‌لیل و ... که له هه‌موویاندا ژیان و ئه‌وین و مه‌رگ و نیشتمانپه‌روه‌ری و ... گێڕدراوه‌ته‌وه.
مامۆستا مه‌هدی زیائه‌دینی له دایکبووی 1340 له شاری سنه‌یه و له ساڵی 1355ه‌وه له ژێر چاودێریی برای خۆی مامۆستا هادی زیائه‌دینیدا به شێوازی پرۆفشناڵ ڕووی کردووه‌ته وێنه‌کێشان و خوێندنی له کۆلیژی هونه‌ره جوانه‌کانی زانستگای تاران ته‌واو کردووه و له ژێر چاودێریی مامۆستا ڕوویین پاکباز چالاکیی نواندووه.
ناوبراو پیشانگای زۆری له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڕێوه‌بردووه که هه‌ندێکیان بریتی بوو له شاری سنه، سه‌قز، بانه، مه‌ریوان، چابه‌هار، بیجاڕ، ئیسفه‌هان، ته‌ورێز، بووشه‌هر و تاران، که‌ویت، سووریا، که‌نه‌دا، هه‌رێمی کوردستان و...