ئاب 04, 2017 12:13 Asia/Tehran
  • بەبۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی شێرکۆ بێکەس

شێرکۆ بێکەس لە ٢ ئایاری ساڵی ١٩٤٠ لە شاری سلێمانیی لە دایک بووە و ٤ی ئابی٢٠١٣ لە ستۆکهۆڵمی پێتەختی سوید بە هۆی شێر پەنجە کۆچی دوایی کرد. ئەو کوری شاعیری ناوداری کورد فایق بێ کەسە.

شێرکۆ بێ کەس لە درێژەی ساڵانیی ١٩٩٢ - ١٩٨٧ لە سوید ژیاوە و پاشان گەڕاوەتەوە بۆ کوردستانی عێراق.ئەو یەکێ لە شاعیرانیی نوێخوازیی هاوچەرخیی کوردە و زۆرتری شێعر وهۆنراوەکانیی وەرگێردراون بۆ سەر چەندین زمانیی زیندووی جیهان.

شێرکۆ بێ کەس لە ساڵی ١٩٨٧ خەڵاتی " تۆ خۆلسکی" وەردەگرێت.ئەو خەڵاتە لە لایەن سەرۆک وەزیرانیی ئەو سەردەمەی سوید "ئیگڤارکالرسۆن" پێشکەشی دەکرێت و دواتر لە ساڵی ١٩٩٢ دەبێتە وەزیری ڕۆشنبیری حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق.

شێرکۆ یەکەم هۆنراوەی خۆی لە تەمەنیی ١٧ ساڵیدا بڵاو کردەوە." تریفەی هەڵبەست"  وەک یەکەمین پەرتووکی شیعری خۆی لە ساڵی ١٩٦٨ لە بەغدا لە چاپ داوە.هاوڕێ لەگەڵ کۆمەلێک لە شاعیرانیی ناوداری کورد لە ساڵی ١٩٧٠ هەوڵیان دا بۆ گۆڕانکاری لە شیعری کوردی و بەو چەشنەهەنگاویان ناوە بەرەو شیعری نوێی کوردی .

شێرکۆ بێکەس یەک لە دامەزڕێنەرانیی چاخی شیعری نوێی کوردی بوو و هۆنەریی کوردی بەزمانی شیعری نوێی  ناساند لە ساڵی ٢٠٠١ خەڵاتی پیرەمێردی پێدراوە.ئەو وەسییەتی کردبوو پێ خۆشە لە پارکی ئازادی  لە شاری سلێمانی دا بینێژن.هەروەها وتوویەتی من ئەمەوێ دوای خۆم وبەناوی(بێکەس)ەوە خەڵاتیکی ساڵانە تەرخان بدرێت بە جوانترین دیوانیی شیعری هەڵبژێردراوی ئەو ساڵە و خەرجەکەشی لە میراتی ئەو بدرێتن.

ئەوەیش پەخشانێکی قووڵ و جوان لە لایەن کاک هۆمەر نۆریاویی
سەفەر
(بۆ  سەفەرە ئەبەدییەکەی شێرکۆ بێکەس)
هۆمەر  نۆریاویی
ئێوارەیە و تەنیاییم لە ئامێز گرتووە.
سی هاوینە، سەفەر ماڵمە 
و
ساڵم هەر بە سەفەر ئەچێ.
هەر ڕووپەڕێکی ئەم ژینەم
دەخەمە بەر نسێی چاوم،
یادگارێکی ئەم سەفەرەی 
لەسەر نەخشە.
یادگار هەیە شیرین شیرین،
یادگاری تاڵیش خۆ کەم نین.
یادگار هەیە سەوز سەوز،
یادگاری زەردیش مەپرسە.
لە هەمووشیان تاڵتر لە لام
یادگارێکە، من، تەدارەکی سەفەر ئەکەم 
و
جەخار جەخار
"شێرکۆ"ی دڵیش سەفەر ئەکا.
لە گشتیشیان
زەردتر لە لام
یادگارێکە، من هەگبەی کۆچ
ئەکەمە کۆڵ
و
پەڕی ژینی "شێرکۆ"ی منیش 
بەم هاوینە
هەڵئەوەرێ.

سەرپەیڤ