ئاب 13, 2017 09:26 Asia/Tehran
  • دۆڕانی تیپی باڵەی چین لە بارامبەر ئێران دا لە کێبەرکێکانی هەڵبژاردنی جیهانی

تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران لە دووهەمین کێبەرکێی خۆی دا لە ململانێکانی هەڵبژاردنی پاڵەوانەتیی جیهان لە ئەدەبیلی باکووری ڕۆژئاوای ئێران بە دەرەنجامی سێ بە سیفر بە سەر چین دا سەرکەوت.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، شاکردەکانی ئیگۆر کولاکوڤیچ لە درێژەی ململانێی هەڵبژاردنی باڵەی پاڵەوانەتیی جیهان لە ئەردەبیڵ ئێوارەی ڕۆژی شەممە بۆ چین چوونە مەیدانەوە و لە سێ سێتی بەردەوام و بە دەستخستنی 25 خاڵ لە بەرامبەر 21، 29 خاڵ لە بەرامبەر 27و 25 خاڵ لە بەرامبەر 20 خاڵ دا وەپێش خەنیمەکەی خۆیان کەوتن.

تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران لە یەکەم کێبەرکێکانیش دا تیپی کۆریای باشووریی بردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە و لە درێژەی کێبەرکێکان دا، چین لە یارییەکی چارەنووس سازدا بۆ کۆریای باشووری دەچێتە مەیدانەوەو ئێرانیش لەگەڵ کازاخستان بەرەوڕوو دەبێتەوە.

ململانێی هەڵبژاردنی باڵەی پاڵەوانەتیی 2018ی جیهان لە دەهەم هەتا چواردەی ئوت لە ئەردەبیڵ دا بەڕێوە دەچێت.

تیپەکانی ئێران، کۆریای باشووری، چین، قەتەر و کازاخستان لەم کێبەرکێیانەدا بۆ یەکتر دەچنە مەیدانەوەو لە ئەنجام دا دوو تیپی هەڵکەوتە دەگەنە کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی جیهان کە ساڵی داهاتوو بە میواندارەتیی ئیتالیا و بۆلگاریا بەرێوە دەچێ.

 

سەرپەیڤ