ئاب 13, 2017 20:08 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی هەڵبژاردەی بالەی ئێران وگەیشتن بە پێشبڕکێکانی جیهانی 2018

هەڵبژاردەی بالەی ئێران بە سێیەمین سەرکەوتنی بە دوای یەک توانی حوکمی گەیشتن بە پێشبڕکێکانی جیهانی 2018 بە دەست بێنێ .

بەپێی ڕاپۆرتی وەرزش سێ، هەڵبژاردەی ئێرانی کە لە دوو یاری سەرەتایی دا لە چوارچێوەی یاری هەڵبژاردنی پاڵەوانەتی جیهان  توانی کۆریای باشوور و چین شکست بدات  و لە سێیەمین یاریشیان دا ئەمڕۆ لە کاتژمێر شەشی ئێوارە لەگەڵ قەزاقستان ڕکابەرییان کرد .

هەڵبژاردەی ئێرانی بەسەرنجدان بە سەرکەوتنی چین لەبەرامبەر کوریای باشوور   پێویستی بە سەرکەوتنی سێ بەسەر سیفر هەبوو هەتا ڕۆژێک بەر لە کۆتایی پێشبڕکێکان  گەیشتنی بۆ بە پێشبڕکێکانی جیهانی 2018  مسۆگەر بکات.

هەرئەوجۆرەی کە پێش بینی دەکرا هەڵبژاردەی بالەی ئێران توانیان  لە ستی یەکەم دا بە هێزەوە کاری خۆیان دەست پێ بکەن و لە ئەنجام دا بە یارییەکی باش بەئەنجامی 25 بەسەر 18  ئەو ستە بە قازانجی خۆیان ببەنەوە  .

سێتی دووهەمیش  بیست و پێنج بەسەر حەڤدە بە قازانجی   ئێران  کۆتایی پێهات  .

سێتی سێیەمیش  لە ئەنجامی بیست و پێنج بەسەر شازدە بە قازانجی  ئێران  کۆتایی پێهات  هەتا سێهەمین سەرکەوتنی  لاوانی ئێرانی  بە دەست بێت  .

ئەم سەرکەوتنە حوکمی گەیشتنی ئێران بە پێشبڕکێکانی جیهانیی ساڵی 2018 بوو کە پووشپەڕی ساڵی داهاتوو  بەمیواندارەتی  هاوبەشی بولگاریا و ئیتالیا ئەنجام دەبێت .

ئێران، چین، ژاپۆن و ئۆسترالیا  چوار تیمی ئاسیای لەم پێشبڕکێیانەن.

سەرباری یەک لایی بوونی  گەیشتنی ئێران بە پێشبڕکێی 2018  ، سبەینێ دەبێ لە کاتژمێر هەژدە لە دوایین یاری خۆی کە تەشریفاتییە لەگەڵ قەتەر ڕکابەری بکات.