تیمی پێرسپۆلیسی ئێران ، تیمی ئەلئەهلی عەرەبستانی سەرکەوتووانە بردەوە
تیمی تۆپی پێی پێرسپۆلیس نوێنەری لێهاتووی ئێران لە لیگی پاڵەوانانی تۆپی پێی ئاسیا بە بردنەوە لە تیمی ئەلئەهلیی عەرەبستان ، بۆ قۆناخی پێش فیناڵی ئەو پێشبڕکێیانە سەرکەوت.
تیمی تۆپی پێی پێرسپۆلیسی ئێران، دوێشەو(سێ شەممە) لە خولی گەڕانەوە لە قۆناخی یەک چارەکی کۆتایی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا لە یاریگەی "بن زاید"ی ئەبووزەبی ئیمارات ، لەگەڵ تیمی ئەلئەهلی عەرەبستان کەوتە ململانێ و سەرەنجام سێ بە یەک ، بەسەر ئەو تیمەدا سەرکەوت.
ئەو دوو تیمە لەکاتێکدا ئەو یارییەیان دەسپێکرد کە یاری چوون بەمیوانداریی پێرسپۆلیسی ئێران لە شاری مەسقەتی عوممان ئەنجامی گرتبوو. پێرسپۆلیسی ئێران و ئەلئەهلیی عەرەبستان لەو یاریەدا، بەئەنجامی دوو بە دوو و بەیەکسان کۆتاییان بەیارییەکە هێنابوو.
تیمی پێرسپۆلیسی ئێران لە قۆناخی پێش فیناڵی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا لەگەڵ ئەلهیلال نوێنەری دیکەی عەرەبستان ، رکابەریی دەکات.
یاری چوونی دوو تیمەکە، ٢٦ی سیپتەمبەر بەمیوانداری ئەلهیلالی عەرەبستان لە ئەبووزەبیی ئیمارات و یاری گەڕانەوەش ١٧ی ئۆکتۆبر لە مەسقەتی پایتەختی عوممان بەڕێوە دەچێ.