کچە جۆدۆکارە کوردەکان سێ نیشانی برۆنزیان وەدەست هێنا
تشرینی یهکهم 11, 2017 17:39 Asia/Tehran
کێبڕکێیەکانی جۆدۆی تازە لاوان و لاوانی کچی پاڵەوانێتی وڵات بە وەدەست هێنانی سێ نیشانی برۆنز لە لایەن وەرزشوانە کوردەکانەوە لە تاران کۆتایی هات.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کێبڕکێیەکانی جۆدۆی تازەلاوان و لاوانی کچ، پاڵەوانێتی ئێران بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە تاران بەڕێوە چوو.
لە ئەو کێبڕکێیانە کە لە ٢٢ پارێزگای ئێرانەوە بەشداریان تێدا کردبوو یانەی کوردستان بە ١٢ وەرزشوانەوە بەشداری کرد و لە بەشی تازەلاواندا ٣ میدالیای برۆنزی مسۆگەر کرد.
سەدەف نادری، شادی ئەسڵانی و سەفوورا بەهمەنی بە ڕیزەوە لە کێشەکانی ٤٠، ٤٨ و ٦٣ کیلۆگرامدا میدالیای برۆنزیان بردەوە.
یانەی کوردستان بە سەرپەرشتیاری ئارەزوو حسامی و ڕاهێنەری هانا ئێسفەندیاری و خاترە ئێسفەندیاری لە کێبڕکێی جۆدۆی تازە لاوان و لاوانی پاڵەوانێتی وڵات بەشداری کرد.