کۆنفڕانسێ" ژن له فه‌رهه‌نگ و ژیانی ڕۆژئاوای ئێران"له سنه به‌ڕێوه ده‌چێت
کۆنفڕانسی "ژن له فه‌رهه‌نگ و ژیانی ڕۆژئاوای ئێران" له زانکۆ کوردستانی سنه به‌ڕێوه ده‌چێت.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، زانکۆ کوردستان لە شاری سنه، کۆنفڕانسی "ژن له فه‌رهه‌نگ و ژیانی ڕۆژئاوای ئێران" به‌ڕێوه ده‌بات.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، بڕیار وایه که ئه‌م کۆنفڕانسه له مانگی خاکه‌لێوه‌ی ساڵی ۹۷ی هه‌تاوی له زانکۆ کوردستان به‌ڕێوه بچێت.
ئه‌م کۆنفڕانسه به هاوکاریی ئه‌نجومه‌نی ژنانی لێکۆڵه‌ری مێژووی ئێران و ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی کوردستان ناسی زانکۆ کوردستان ئه‌نجام ده‌بێت و هه‌وڵ ده‌دات تاکوو شوێن پێ و پێگه‌ی ژنان له ناو خه‌ڵکانی ڕۆژئاوای ئێران به تایبه‌ت شاره کوردییه‌کان بخاته به‌ر باس و گفتوگۆ.
لێکدانه‌وه‌ی ڕۆڵی ژنان له میژووی کوردستان یه‌کێکی دیکه له ته‌وه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م کۆنفڕانسه‌یه و هه‌وڵ ده‌درێت تاکوو لێکدانه‌وه‌یه‌کی زانستی و مه‌یدانی بۆ ئه‌م بابه‌ته له‌م کۆنفڕانسه‌دا بکرێت و دواجار وتاره‌کان له چوارچێوه‌ی کتێب بڵاو بکرێته‌وه.
مۆڵه‌تی ناردنی وتار بۆ ئه‌م کۆنفڕانسه تاکوو ۲۵‌ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵه و هه‌موو که‌س ده‌توانێت تێیدا به‌شداری بکات.