کانونی دوھەم 09, 2018 16:09 Asia/Tehran
  • خولی نایابی فوتسال(تۆپی پێی ناوهۆڵ) گەیشتە دواحەوتە

حەوتەی کۆتایی خولی نایابی فوتسال لە کاتێکدا سبەی بەڕێوە دەچێ کە پێشبڕکێکانی ئەو حەوتەیە، تەواو لایەنی تەشریفاتی هەیە.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی مێهر، حەوتەی بیست و شەشەمی پلە نایابەکانی فوتسال سبەی چوارشەممە بەڕێوە دەچێ. حەوتەی کۆتایی ئەو ڕکابەرییانە لەژێر کارتێکەریی بەڕێوەچونی جێژنی پاڵەوانەتی تیمی مسی سونگون دایە.

تیمی مس کە حەوتەی ڕابردوو پاڵەوانەتی خۆی لە لیگدا یەکجاریی کرد، سبەی لەماڵی خۆی لەگەڵ تیمی شەهروەندی ساری ڕکابەریی دەکاو پاش کۆتایی ئەو پێشبڕکێیە، جێژنی پاڵەوانی دەگرێ.

تیمی پلە دووهەمیی تەئسیسات کە پلەی دووهەمی خۆی هەرەقەتی کردووە، سبەی لە مەشهەد میوانی تیمی فەرش ئارایە. وەحید شەمسایی لەحاڵێکدا بە تیمی تەئسیسات پلەی دووهەمی پاڵەوانەتی لیگی بەدەست هێناوە کە تیمەکەی وەک تیمی مسی سونگون ١٠٤ گۆڵی تۆمارکراوی هەیەو دەیەوێ لە یاریی کۆتاییدا ژماری گۆڵەکانی زیاد بکات.

تیمی گیتی پەسەندی پلە سێهەمیش لە ئەهواز لەگەڵ تیمی حەفاری دەکەوێتە ململانێ.