دڵشاد سه‌عید دکتۆرای له موزیکی کوردی وه‌رگرت
هونه‌رمه‌ندێکی ناسراوی کورد له زانکۆیێکی به‌ناوبانگی ئه‌ورووپا بڕوانامه‌ی دکتۆرا له‌باره‌ی موسیقای کوردی- کورمانجی و ریتم و ستایلی ئه‌م موسیقایەو جیاوازی له‌گه‌ڵ موسیقای جیهانی به‌ده‌ستهێنا.
دڵشاد محه‌مه‌د سه‌عید دوای ئاماده‌کردنی هه‌ر دوو سروودی بەناوبانگی خۆی به ستایلێکی نوێ و به هاوکاریی ئۆرکێسترایێکی گه‌وره‌ی جیهانی توانیی زیاتر بچێته نێو گوێی بینه‌ر و بیسه‌ری کوردی.
دڵشاد محه‌ممه‌د سه‌عید له‌باره‌ی تێکه‌ڵ کردنی موزیکی ڕه‌سه‌نی کوردی و جیهانی ده‌ڵێت: "له خوێن و ستایلی خۆمدا موزیکی ڕه‌سه‌نی کوردی و له ئه‌نجامیشدا ستایلێکی تایبه‌ت به خۆمم دروست کردوووه".
ئه‌مه یه‌که‌م جاره لێکۆڵینه‌وه‌یێکی ئه‌کادیمیی گرنگ و فراوان له‌باره‌ی موزیکی کوردی له زانکۆیێکی ئه‌ورووپی به‌و شێوه‌یه پێشکه‌ش ده‌کرێت.
هونه‌رمه‌ند دڵشاد محه‌ممه‌د سه‌عید له نامه‌ی دکتۆراکه‌یدا، چه‌ند ڕاستییێکی له‌باره‌ی موزیکی کوردی پێشکه‌ش کردوون که پێشتر باس نه‌کراون.
به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌که، به‌شی زۆری موزیکی کوردی- کرمانجی به ڕه‌نگ و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی خۆی جیاوازه له موزیکی گه‌لانی دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌ی قه‌فقازیا و که‌مترین هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ موزیکی زاراوه‌کانی دیکه‌ی کوردی هه‌یه.