شوبات 15, 2018 16:30 Asia/Tehran
  • چەن کورتەهەواڵی وەرزشی

ئەبولفەزڵی ئەنوەری خاوەنی دوو میداڵیای برۆنزی زۆرانی جیهان و ئاڵاهەڵگری ئێران لە یارییەکانی ئۆلمپیکی ١٩٦٨ی مێکزیکۆسیتی لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا ماڵاوایی لە دونیا کرد.

ئەم پاڵەوانی زۆرانی ئێران و جیهانە  لە ڕکابەرایەتییە جیهانییەکانی ١٩٦٦ و ١٩٦٩دا لە کێشی بانی ٩٧ کیلۆ و بانی ١٠٠ کیلۆ دوو میداڵیای برۆنزی جیهانی بە دەست هێبنابوو.

ناوبراو هەروەها لە ڕکابەرایەتیی جیهانیی ١٩٦٧ پلەی چوارەمی بە دەست هێنا و لە یارییەکانی ئۆلەمپیکی ١٩٦٨ی مێکزیکۆ سیتی لە سەر پلەی شەشەم راوەستا.

ئەبولفەزل ئەنوەری لە یارییەکانی ١٩٧٠ی ئاسیا لە بانکۆکیش نوێنەری ئێران بوو و میداڵیای برۆنزی بە دەست هێنا.

 

یاریزانانی شەترەنجی ٢١ وڵاتی بیانی ئامادەییان دەربڕی بۆ بەشداری لە شازدەهەمین خولی ڕکابەرایەتیی نێودەوڵەتیی کاپی خەزەر.

بەم پێیە یاریزانانی شەترەنجی وڵاتانی ڕووسیا، ئەمریکا، فەرانسا، هۆڵندا، سریلانکا، فیلیپین، ئیتالیا، کۆماری ئازەربایجان، بەلژیک، ئەلجەزایر، تاجیکستان، گورجستان، ئوکرایین، مالیزیا، تورکەمەنستان، پاکستان، کازاخستان، ئوزبەکستان، هیندستان، ئێراق و قرقیزستان لە شازدەهەمین خولی ڕکابەرایەتیی نێودەوڵەتیی کاپی خەزەر بەشداری دەکەن. ئەم ڕکابەرایەتییانە ٢٧ی فێڤرییە بۆ ماوەی ٨ ڕۆژ لە ناوچەی ئازادی بەندەر ئەنزەلی لە باکووری ئێران بەڕێوە دەچێ.

 

و دوایین هەواڵی وەرزشی

یانەکانی "ڕێئال مادرید" و "لیڤێرپوول" لە شەوی دووەمی ڕکابەرایەتییەکانی قۆناغی یەک هەشتەمی فیناڵی لیگی پاڵەوانانی تۆپی پێی ئەورووپا لە یانەکانی "پاری سەن ژێرمەن" و "پۆرتۆ"ـیان بردەوە.