براوه‌یه‌کی خه‌ڵاتی ئۆسکار دێت بۆ فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر
"نیکۆلا پیوانی" که بۆ فیلمی سینه‌مایی "ژیان جوانه" بووه براوه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسکاری باشترین مۆسیقای ناوه‌رۆکی فیلمه‌که‌ی، له زومره‌ی میوانانی تایبه‌تی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر ده‌بێت.
به‌پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر، "نیکۆلا پیوانی" Nicola Piovani ئاوازدانه‌رو رێبه‌ری ئۆرکێستڕای ناوداری ئیتاڵیایی که ئه‌زموونی هاوکاری له‌گه‌ڵ سینه‌ماکارانێکی ناسراوی وه‌کو؛ "فێدریکۆ فێلینی" Federico Fellini، "برایانی تاویانی" Taviani Brothers و "مارکۆ بێلۆکیۆ" Marco Bellocchio هه‌یه، ده‌بێته میوانی تایبه‌تی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر.ل
ه‌رۆژی 25ی ئه‌پڕێڵی 2018 له ته‌لاری وه‌حده‌تی شاری تاران ئاراسته‌یه‌کی پێشکه‌شکردنی راسته‌وخۆی ده‌بێت و له‌م کۆنسێرته‌دا هه‌ڵبژارده‌یه‌ک له‌و پارچه موزیکانه‌ی که پێشتر بۆ ژماره‌یه‌ک له فیلمه سینه‌ماییه‌کانی چێکردووه، پێشکه‌شده‌کات.
کۆنسێرته‌که‌ی پیوانی له یه‌ک نۆبه‌ی پێشکه‌شکردنیدا تایبه‌ته به میوانه‌کانی فێستیڤاڵ و بانگهێشتکراوان.
پیوانی بۆ زیاتر له 130 فیلمی سینه‌مایی مۆسیقای ناوه‌رۆکی چێکردووه و بۆ فیلمی "ژیان جوانه" Life Is Beautiful (1997ی زایینی) له ده‌رهێنانی "رۆبێرتۆ بێنینی" Roberto Benigni بووه براوه‌ی ئۆسکاری باشترین مۆسیقای ناو فیلم."نیکۆلا پیوانی" له‌دایکبووی رۆژی 26ی مانگی مه‌ی ساڵی 1946ی زایینی له شاری رۆمای ئیتاڵیایه.
سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر له رۆژانی 19 تا 27ی ئه‌پرێڵی 2018ی زایینی رێکه‌وتی 30ی خاکه‌لێوه تا 7ی گوڵانی 1397ی هه‌تاوی به ده‌بیری "سه‌ید ڕه‌زا میرکه‌ریمی" له شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.