May 15, 2018 13:01 Asia/Tehran
  • دواڕۆژی ڕۆژ کەی دەبێ؟

لە لێکۆڵێنەوەیێکی نوێدا، زانایان پێشبینی کاتی لە ناوچوونی خۆریان کردوووە، بەڵام دەڵێن مرۆڤ لەو کاتەدا بوونی نەماوە، تا ئەوە بە چاوی خۆی ببینێت.

لە لێکۆڵێنەوەیێکی نوێدا، زانایان پێشبینی کاتی لە ناوچوونی خۆریان کردوووە، بەڵام دەڵێن مرۆڤ لەو کاتەدا بوونی نەماوە، تا ئەوە بە چاوی خۆی ببینێت.

بە پێی ڕاپۆرتی گۆڤارە زانستییە بەناوبانگەکانی جیهان؛ خۆر تەمەنی نزیکەی چوار ملیار و ٦٠٠ ملیۆن ساڵە، بەڵام زانایان بڕوایان وایە خۆر ١٠ ملیار ساڵی تر کۆتایی پێدێت.

ئەوەی زانایان زیاتر لە بارەیەوە دڵنیان ئەوەیە، مرۆڤ ئەو ڕووداوە نابینێت، لە بەر ئەوەی چەند ملیار ساڵێکی تر زەوی بە کەڵکی ژیان نامێنێت، ئەگەر مرۆڤ شوێنێکی تر بۆ ژیان نەدۆزێتەوە، کۆتایی پێدێت.

زانایان دەڵێن، لەو کاتەدا ڕووناکی و گەرمی خۆر بە ڕێژەی لەسەدا ١٠ لەسەر زەوی زیاد دەکات، بەو هۆیەوە زەریاکان دەبن بە هەڵم و زەوی گەرم دەبێت.