سەرکەوتنی تیمی پێرسپۆلیس بەسەر تیمی ئەلجەزیرەداو هەڵکشانی وەک یەکەم تیم
May 15, 2018 19:50 Asia/Tehran
پێرسپۆلیس وەک یەکەم تیم بە بردنەوە لە تیمی ئەلجزیرە توانی هەڵکشێ بۆ قۆناغی یەک چوارەمی یەکجاریی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا .
تیمی تۆپی پێی پێرسپۆلیس لەیاری گەڕانەوە لە قۆناخی یەکلاکەرەوەی خولی پاڵەوانانی ئاسیا و لە وەرزشگای ئازادی لەگەڵ تیمی ئەلجەزیرەی ئیمارات کەوتە ململانێ و سەرەنجام بە تۆمارکرانی گۆڵ لەخولەکی ٩٠ لەلایەن سەید جەلال حوسێنی و بەئەنجامی دوو بە یەک، کۆتایی بەو پێشبڕکێیە هێنا.
بەم چەشنە تیمی پێرسپۆلیس توانی ببێتە یەکەم تیمی هەڵکشاو بۆ قۆناخی یەک چواری فیناڵی خولی پاڵەوانانی ئاسیا.