ئاب 10, 2018 14:04 Asia/Tehran
  • ئەو خۆراکانەی پێویستە ئافرەتی دووگیان خۆی لێبەدووربگرێت

کۆمەڵێک خۆراک هەن، کە ئافرەتان پێویستە بەشێوەیەکی بەرچاو خۆیانی لێ دور بخەنەوە، بەتایبەت لە ماوەی دووگیانیدا.

بۆ نموونە خواردنی گۆشتی سور، کە تەنانەت بۆ کەسانی ئاسایی دەبێت بڕێکی گونجاو بێت ، هەروەها بۆ ئافرەتان لە کاتی دووگیان بووندا دەبێت ئەو بڕە زۆر کەمتر بکرێتەوە یاخود هەرنەخورێت, بەتایبەت ئەو گۆشتانەی بە تەواوەتی نەکوڵاون، کە گۆشتی مانگا دەگرێتەوە، چونکە مەترسی لەسەر لەش دروست دەکات و هەندێک جار دەبێتە هۆی ژانەسک, کە ئەمەش دوجۆر بەکتریا لە لەشدا دروست دەکات و ئەگەری هەیە ببێتە هۆی ژەهراوی بون.

یەکێکی تر لەو خۆراکانەی نابێت بخورێت لە کاتی دووگیان بووندا خۆراکە دەریاییەکانە، کە زۆربەی جۆرەکانی ماسی دەگرێتەوە. خانمان دەبێت لەو ماوەیەدا ماسی دەریاچە و ڕووبارەکان نەخۆن، چونکە بڕێکی زۆر لە پۆلیکلۆرینەتی تێدایە ،  هەروەها ماسی سەلەمون و ماسی جۆری چاو بۆق لەگەڵ ئەو جۆرە ماسییانەی، کە لمۆزێکی درێژیان هەیە و گوێچکە ماسی-ش ، ئەمانە هەمووی دەبنە هۆی خراپ کردنی باری تەندروستی خانمانی دووگیان.

هێلکەی خاو، یان هەر جۆرە خۆراکێک، کە هێلکەی خاوی تێدایە ، خانمان پێویستە خۆیانی لێ دوربخەنەوە، چونکە دەبێتە هۆی دروست بوونی نەخۆشی (سالمۆنۆلیا)، کە نەخۆشی هەو کردنە لە ڕیخۆڵەکاند ا ، هەروەها ئایس کرێم و کاستەر و هەموو ئەو جۆرە خۆراکانەی کە لە ماڵەوە دروست دەکرێن‌و هێلکەی خاو لە پێکهاتەکانیاندا هەیە.

هەروەها پەنیر و شیری نەکوڵاو لەو خۆراکانەن ، پێویستە زۆر ئاگادار بن لەوەی، کە هەر شیرێک نەکوڵ و بوو نەیخۆنەوە.

پێویستە ئەو خواردنەوانەی ماددەی کافاینی تێدایە واک چا و قاوە کەمتر بیخۆنەوە، چونکە لێکۆڵینەوەکان دەڵێن ئافرەتان لە ماوەی دووگیان بوندا پێویستە لەڕۆژێکدا تەنیا ۲۰۰ ملیگرام لە کافاین بخۆنەوە ، چونکە دەبێتە هۆی منداڵ لەبارچوون. 

یەکێکی تر لەو خواردنەوانەی کە بە هیچ جۆرێک نابێت بخورێتەوە لەو ماوەیەدا بریتییە لە کحول و جۆرەکانی، چونکە کاریگەری زۆر خراپ لەسەر منداڵ دروست دەکات لەناو سکی دایکیدا.

کۆتا خۆراک، کە پێویستە خانمان ئاگادار بن لێی  سەوزە نەشۆراوەکانە ، سەوزەکان گرینگی زۆریان هەیە بۆ لەش، بەڵام پێویستە پاک بشۆرێنەوە پاشان بخورێت بۆ ئەوەی زیان نەگەیەنن بە تەندروستیی دایک و کۆرپەلەکەی.