تشرینی یه‌که‌م 09, 2018 17:19 Asia/Tehran
  • پانزەهەمین خەڵاتی زێڕ بۆ ئێران لە یارییە پارائاسیاییەکانی ئەندۆنزیا

"روحوڵڵا رۆستەمی" نوێنەری پۆڵاھەڵگری ئێران جگە لە دەس خستنی میدالیای زێڕ، گرەوبردنەوەیەکی نوێ بەناوی خۆی لە دەستەی٧٢کیلۆگرامی جیهان دا تۆمار کرد.

بەپێی ڕاپۆری پەیامنێری نێردراوی مێهر لە ئەندۆنزیا، لە دووهەم رۆژی پێشبڕکێکانی ژۆڵا ھەڵگری یارییە پارائاسیاییەکانی٢٠١٨ی ئەندۆنزیا، ڕوحوڵڵا رۆستەمی بەرزکەرەوەی قورسایی دەستەی ٧٢کیلۆگرامی وڵاتەکەمان لەگەڵ خەنیمەکانی کەوتە رکابەریی و لەکۆتاییدا میدالیای بەنرخی زێڕی بەخۆ تەرخان دا.

روحوڵڵا رۆستەمی بەرلەوە توانیبووی میدالیای زیوی پارائۆلەمپیکی لەندەنی٢٠١٢ بەدەست بێنێ. ناوبراو لە یارییەکانی پارائاسیایی ئینچێئۆنی٢٠١٤و پارائۆلەمپیکی ریۆ٢٠١٦ لەداڕشتی ئێراندا نەبوو.

پاش نوێنەری ئێران وەرزشوانی ئێراقی بە کۆنترۆڵی قورسایی٢٢٠کیلۆگرام میدالیای زیوی بەدەست هێناو نوێنەرانی تورکمەنستان بە بەرزکردنەوەی قورسایی١٨٥کیلۆگرامی میدالیای برۆنزی بەخۆتەرخان دا.