تشرینی یه‌که‌م 10, 2018 16:33 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانی ئێران بەرەو پلەی سێھەمی خشتەی یارییەکانی پارائاسیایی ٢٠١٨

کاروانی وەرزشیی ئێران لە پێنجەمین ڕۆژی یارییەکانی پارائاسیایی ٢٠١٨ ی ئەندۆنێزیا، ھەتاکو ئێستا بە وەرگرتنی بەتێکڕایی ٧٧ میدالیا بەرەو پلەی سێھەمی ڕیزبەندیی دابەشکردنی میدالیاکان ھەڵکشاوە.

کاروانی وەرزشیی ئێران لە یارییەکانی پارائاسیایی ٢٠١٨ی ئەندۆنێزیا ھەتاکو ئێستا بە وەرگرتنی ٢٨ میدالیای زێڕ، ٢٣ زیوو ٢٦ میدالیای برۆنز گەییشتە پلەی سێھەمی ڕیزبەندیی دابەشکردنی میدالیاکان.

بە پێی خشتەی دابەشکردنی میدالیاکان، چین بە دەستخستنی ٩٧ زێڕ، ٤٢ زیوو ٣٨ برۆنزو بوو بە باڵانشین و کۆریای باشووری بە ٣٣ زێڕ، ٣١ زیوو ٢٣ برۆنز لە پلەی دووھەم دا وەستا.

سێھەمین خولی یارییەکانی پارائاسیایی ٢٠١٨ لە ٦ ھەتا ١٣ی ئۆکتۆبەرەوە بە بەشداریی دووھەزارو ٨٨٠ وەرزشوان لە ٤١ وڵات لە ١٨ بواری وەرزشی و بە میوانداریی  جاکارتای پێتەختی ئەندۆنێزیا خەریکی بەڕێوەچوو.

کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ٢٩٠ وەرزشکارو لە ١٣ بواری وەرزشی دا لە سێھەمین  خولی یارییەکانی پارائاسیایی ٢٠١٨ی ئەندۆنێزیا دا بەشدارە.