تشرینی دووه‌م 07, 2018 20:41 Asia/Tehran
  • گەشەی ئەدەبیاتی کوردی پاش شۆڕشی ئیسلامی ئێران

لێکۆڵەر و مامۆستای زانکۆ وێڕای ئاماژە بە پێگەی ئێستای زمان و وێژەی کوردی، وتی: پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و وێڕای کێشە جیاوازەکان زمان و وێژەی کوردی گەشەی کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل ئەحمەدی لە کۆبوونەوەی " شۆڕشی ئیسلامی، زمان و وێژەی کوردی" کە بە هەوڵی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان ناسی زانکۆی ئازادی ئیسلامی یەکەی سنە بەڕێوە چوو، وتی: پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی زمان و وێژەی کوردی لە پەراوێز بوون هاتە دەرەوە و گەشەی کرد.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بە دۆخی زمان و وێژە و ئەدەبیاتی کوردی پێش شۆڕشی ئیسلامی ئێران، وتی: کۆنینەگەرایی، نوێ خوازی و دژایەتی لە گەڵ ئایین لە سەردەمی پەهلەوی یەکەم بووە هۆی ئەوەی کە پرسی زمان لە ژێر سێبەری سیاسەت هەژمار بکرێت و هەر بۆیە سەرەنج بە ئەو بابەتە فەرهەنگییە بووە هەلێک بۆ یاری سیاسی.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بە ئەوەی کە سەرەنج نەدان بە زمان و وێژەی ناوچەکان لەو سەردەمەدا بووگە، لەدرێژە داوتی : لە سەردەمی پەهلەوی دووهەمیش ئەو سیاسەتە درێژەی هەبوو و دەسەڵات نەتەنیا هەوڵێکی بۆ پاڵپشتی و گەشەی زمانەکان نەداوە بەڵکوو لە زۆربەی کاتەکاندا لە بەرانبەریاندا دەوەستا.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و گۆڕانی ڕوانین بە زمان و وێژەی کوردی، وتی: دوابەدوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی یەکەم هەنگاوێک کە هە ڵگیرا پەسەند کردنی دوو مادەی ١٥ و ١٩ ی یاسای بنەڕەتی بوو کە سەرەنج بە ئەو دوو مادە گرنگە سیاسەت و ڕوانگەی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە سەر زمان و وێژەی ناوچەیی بە تایبەتی زمان و وێژەی کوردی نیشان دەدات.