تشرینی دووه‌م 08, 2018 10:18 Asia/Tehran
  • وشداری دانی ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە بارەی ئێعدام کرانی ١٢ شێعەی عەرەبستانی

بەڕێوەبەری ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناڤین و باکووری ئەفریقیای ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی ڕۆژی چوارشەممە لە بارەی ئێعدام کرانی بەم زووانەی ١٢ زیندانیی شێعەی عەرەبستانی لەو وڵاتەدا وشداری دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«ھبە مورایف» بەڕێوەبەری ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناڤین و باکووری ئەفریقیای ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی وتووشیەتی: ئەم کەسانە کە لە ساڵی ٢٠١٦ د ا بە تۆمەتی شۆڤاری کردن لە دادگەکانی عەرەبستاندا بڕیاری ئێعدامیان بۆ دەرچوو، لەوانەیە ئەگەر پێت و بڕیارەکەیان لە لایەن پاشای ئەم وڵاتەوە پەسەند بکرێت، ئێعدام بکرێن.

مورایف جەختیشی کردووە، بنەماڵەی ئەم دوانزە زیندانییە لە بەر نەبوونی زانیارییەکی تۆکمەوتەواو لە بارەی دبارو ۆخیان نیگەران و پەرۆشن.

نیگەرانی دەربڕینی ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی بەرامبەر بە ئێعدام کرانی بەم زووانەی ئەو دوانزە شێعەیەی عەرەبستانی سەعودی لە ھەل و مەرجێکدایە کە کاربەدەستانی سەعودی لەژێر گوشاری کۆمەڵگای جیھانی و دامەزراوە نێونەتەوەییەکاندا بۆ وەڵامدانەوەی کوژرانی جەماڵ خاشقچیی ڕۆژنامەنووسی ڕەخنەگری نەیاری عەرەبستانی.

جەمال خاشقچی رۆژی سێ شەممە(٢ی ئۆکتۆبر) پاش ئەوەی چووە نێو کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەمووڵی تورکیا، بێ سەروشوێن کرا.

ناوی خاشقچی لە پێڕستی کەسانی گیراو و داواکراوی ڕژیمی ئالی سەعوود دایەو ناوبراو لەترسی گیران، لەدەرەوەی عەرەبستان دەژیا.

سەرپەیڤ