گسکێکی کاره‌بایی به تایبه‌تمه‌ندیی ڕۆبۆت به‌رهه‌مهێنرا
به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- گسکێکی کاره‌بایی به‌رهه‌مهێنراوه که وه‌ک ڕۆبۆت ده‌توانێت خۆی کاری پاک کردنه‌وه ئه‌نجام بدات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له ساڵی 1996ه‌وه چه‌ندین کۆمپانیای جیهانی هه‌وڵه‌کانیان خستۆته گه‌ڕ تا ئامێره کاره‌بایییه‌کانی ناو ماڵ بگۆڕن به ئامێرێکی ڕۆبۆتی و له کۆتاییدا کۆمپانیای ILIFE توانیی گسکێک به‌رهه‌م بهێنێت که وه‌ک ڕۆبۆت کار ده‌کات.
گسکه‌که ناوی IlifeV8sه و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندیی سه‌رنج ڕاکێشی تێدایه له‌وانه گسکه‌که له‌سه‌ر هه‌موو زه‌ویێک کار ده‌کات ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر کومبار و فه‌رش ده‌توانێت جووڵه بکات، خاوه‌نه‌که‌ی ته‌نها کات و ڕووبه‌ری ماڵه‌که‌ی له‌سه‌ر ڕێک ده‌خات.
ئه‌م گسکه زیاتر بۆ ئه‌و که‌سانه به‌سووده که به ته‌نها له ماڵێکدا ده‌ژین یان ئه‌و که‌سانه‌ی کاریان زۆره و کاتیان که‌مه، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ی له ماڵه‌کانیاندا ئاژه‌ڵی ماڵی به‌خێو ده‌که‌ن و به‌رده‌وام به ده‌ست وه‌رینی تووکه‌وه ده‌ناڵێنن بۆیه ئه‌م گسکه ڕۆبۆتیه پاک و خاوێنی ماڵه‌که‌یان ڕاده‌گرێت.