تشرینی دووه‌م 11, 2018 08:20 Asia/Tehran
  • یانەی پێرسپۆلیسی ئێران بوو بە دوهەمی ئاسیا

یانەی پێرسپۆلیسی ئێران بە ئەنجامی یەکسان لە بەرامبەر یانەی کاشیمای ژاپۆن لە یاری گەڕانەوەی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا ، بە نازناوی جێگری پاڵەوانەتی ئەم خولەی یاریەکان گەیشت .

یاری گەڕانەوەی لیگی پاڵەوانانی تۆپی پێی ئاسیا لە نێوان دوو یانەی کاشیمای ژاپۆن و یانەی پێرسپۆلیسی ئێران رۆژی شەممە لە تاران بێ گۆڵ کۆتایی هات و بەلەبەرچاوگرتنی شکستی هێنانی نوێنەری ئێران لە یاری قۆناغی یەکەم ، یانەی کاشیمای ژاپۆن بوو بە پاڵەوانی ئەم یاریانە .

یاری قۆناغی یەکەمی کاشیمای ژاپۆن و یانەی پێرسپۆلیسی ئێران بە ئەنجامی دوو بە سفر لە بەرژەوەندیی ژاپۆن کۆتایی پێهاتبوو و ژاپۆنیەکان بە ئەنجامی یەکسان ، توانیان ببن بە پاڵەوانی ئاسیا .