پلە پاڵەوانەتیی تیمی نیشتیمانیی فوتساڵی ئێران لە کێبەرکێ سێ قۆڵییەکانی سلۆڤاکیا
کانونی یهکهم 06, 2018 11:37 Asia/Tehran
تیمی نیشتیمانیی فوتساڵی ئێران بە یەکسانییەکی بێ گۆڵ لە بەرامبەر سلۆڤاکیا، پلەی پاڵەوانەتیی تۆڕنۆمێنتی سێ قۆڵیی سلۆڤاکیای دەست کەوت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، فوتساڵیستەکانی ئێران لە یەکەم یاری دا بە د ەرەنجامی ٥ بە ٤ لە بەرامبەر ڕووسیادا سەرکەوتنی تۆمار کرد.
ململانێی سێ قۆڵیی سلۆڤاکیا لە چواری دیسامبەرەوە دەستی پێ کراوە. تیمی نیشتیمانیی فوتساڵی ئێران کە خۆی بۆ قۆناغی بەرایی کێبەرکێکانی کاپی گەلانی ئاسیا و موندیاڵی ٢٠٢٠ ئامادە دەکەن، دوای ئەم تۆڕنۆمێنتە، یاری لەگەڵ سێربێستانی لە بەردەم دایە و لەپاشان دۆسیەی پرۆڤەی تیمی نیشتیمانیی فوتساڵ لە ساڵی ٢٠١٨ دا دادەخرێت.