بەرنامەی هەڵبژرادەی تۆپی پێی ئافرەتان لە تورنۆ منتی چوار لایەنەی هێند
شوبات 04, 2019 16:58 Asia/Tehran
تیمی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئافرەتانی وڵات بە مەبەستی بەشداری کردن لە تورنومنتێکی چوار لایەنە ڕۆژی چوارشەمە 17 ڕێبەرندان دەچنە هێندستان .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیسنا و بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی فەرمی فدراسیونی تۆپی پێی ئافرەتانی وڵاتەکەمان کە خۆیان بۆ کێبەرکێیەکانی قۆناغی دووهەمی سەرەتایی ئولەمپیکی 2020 ی توکیو ئامادە دەکەن بۆ بەدەس هێنانی ئامادەیی زیاتر لە تورنومنتی چوار لایەنەیەک کە بە ئامادە بوونی تیمەکانی هەڵبژادەی تۆپی پێی ئافرەتانی هێند میانمار و نێپاڵ بەڕێوە دەچێت بەشداری دەکات ئەو کێبەرکێیانە لە 20 تا 26 ڕێبەندان بە میوانداریەتی هێند بەڕێوە دەچێت و تیمی هەڵبژرادە ڕۆژی چوارشەمە 17 ڕێبەندان تاران بەرەو هێند بە جێ دێڵن