تێکڤاندۆی پاڵەوانەتیی جیهان؛ کچێکی ئێرانی میداڵیای زیوی وەرگرت
May 17, 2019 10:02 Asia/Tehran
کچێکی تەمەن ١٧ ساڵی تیمی هەڵبژاردەنی تێکڤاندۆی ژنانی ئێران میداڵیای زیوی ڕکابەرایەتیی تێکڤاندۆی پاڵەوانەتی جیهانی لە بەریتانیا بە دەست هێنا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "مەهلا موئمن زادە" نوێنەری کێشی ژێری ٤٦ کیلۆگرامی ژنانی ئێران شەوی ڕابردوو بۆ بە دەست هێنانی میداڵیای زێڕ لەگەڵ "جائە یونگ سیم" لە کۆریای باشوور چووە مەیدانەوە و وێرای هەوڵ و تێکۆشانێکی زۆر بە ئەنجامی ١١ بە ٦ ، یارییەکەی دانا و میداڵیای زیوی کردە مل.
بیست و چوارەمین خولی ڕکابەرایەتیی تێکڤاندۆی پاڵەوانەتیی جیهان لە رۆژی چوارشەممە ١٦ی مانگی مەیەوە بە بەشداریی ٩٧٥ تێکڤاندۆکار لە ١٥٠ وڵاتی جیهانەوە لە شاری مەنچێستێری بەریتانیا کاری خۆی دەست پێ کردووە و پێنج ڕۆژیش بەردەوام دەبێ.