لە کۆبوونەوەیەکی پسپۆڕیدا؛ کتێبی "شازادەی حەمام" لە زانکۆی کوردستان خوێندنەوەی بۆ کرا
ڕێوڕەسمی خوێندنەوەی کتێبی "شازادەی حەمام" بە بەشداری نووسەرەکەی لە لایەن ئەنجومەنی زانستیی زمان و وێژەی کوردی زانکۆی کوردستانەوە بەڕێوە چوو.
ە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە بەشی پێوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان، ڕێوڕەسمی خوێندنەوەی کتێبی "شازادەی حەمام" بە بەشداری نووسەرەکەی لە لایەن ئەنجومەنی زانستیی زمان و وێژەی کوردی زانکۆی کوردستانەوە بەڕیوە چوو.
سەرۆکی زانکۆی کوردستان لە سەرەتای ئەم رێوڕەسمەدا بە ئاماژەدان بە گرینگایەتی نووسین و پاراستنی فەرهەنگ و مێژوو لە لایەن هەر نەتەوەیێکەوە، وتی: نووسین و پاراستنی مێژوو و فەرهەنگی ئەو نەتەوەگەلە کە دەرفەتی نووسینەوەیان بۆ نەڕەخساوە، خزمەتێکی گرینگە و بەڕێز پاپولی یەزدی ئەم خزمەتەی بە کوردەکان کردووە.
ئەو هەروەها لە لایەن سەرجەم خوێندکاران و ماموستایانی زانکۆی کوردستانەوە دەست خۆشی لە نووسەری کتێبەکە کرد و ڕێزی لە هەوڵ و ماندووبوونی بەڕێزیان گرت.
لە درێژەشدا ماموستای ڕاوێژکاری ئەنجومەنی زانستیی زمان و وێژەی کوردی زانکۆی کوردستان وێڕای بەخێر هاتنی نووسەری ئەم کتێبە، وتی: نووسەر لەم کتێبەدا دۆخی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی خەڵکی ئێران لە ساڵەکانی ۱۳۰۰ تا ۱۳۹۰ دەگێڕێتەوە کە بەشێکی زۆری سەبارەت بە کوردان نووسراوە.
دوکتۆر یەدوڵا پەشابادی ئاماژەی کردە سەر چۆنیەتی وەسفی دۆخی کوردان لە لایەن نووسەری کتێبەکە و باسی دوو کەسایەتی کوردی نێو کتێبەکە دەکات و ئەوان وەکوو ئاوێنەی تەواو نوێنی داب و نەریتی کۆن و نوێی کوردان ناو دەبات.
پاشان محەمەد حسێن پاپولیی یەزدی، ئاوڕێکی لە تایبەتمەندییەکانی کتێبەکە دایەوە و هەندێ لەو ڕووداوانەی گێڕایەوە کە لە سەفەرەکانی بۆ کوردستان ڕوویان داوە.
ئەو باسی گرینگایەتی بەشی زمان و وێژەی کوردی زانکۆی کوردستان کرد و وتی: ئەرکی ئەم بەشە قورستر لە بەشەکانیترە و دامەزراندنی دەرفەتێکە بۆ هەوڵ دان و ستاندارد کردنی زمان لە لایەن زانکۆی کوردستانەوە.
پاپولی یەزدی داوای لە خوێندکارانی ئەم بەشە کرد هەوڵ بدەن بۆ کۆکردنەوە و پاراستنی بەڵگەنامە و سەرچاوەکان بە مەبەستی بەکار هێنانیان بۆ لێکۆڵینەوەکانی داهاتوو.
لە درێژەی ڕێوڕەسمەکەدا تەها سێکانیانی، وەرگێڕی کتێبەکەش شرۆڤەی بێ لایەنگرانە و وەفادارانەی ڕووداوەکان لە لایەن نووسەری ئەم کتێبەی وەکوو هۆکاری هەڵبژاردنی بۆ وەرگێڕان ڕاگەیاند و جەختی کردەوە: ئەو کتێبە زۆر ئەزموونی تاڵ و شیرینی تێدایە کە لە سەر جیهانبینی خوێنەر کاریگەر دەبێت.
شیاوی ئاماژەیە ئەم کتێبە بیرەوەریەکانی محەمەد حسێن پاپولی یەزدییە کە لە چوار بەرگ دا نووسراوە و تەها سێکانیانی وەریگێڕاوەتەوە سەر زمانی کوردی.