بەرپاکرانی لیگی پاڵەوانیەتیی ئاسیا مەرجدار کرا
May 22, 2020 17:30 Asia/Tehran
ڕۆژنامەیەکی قەتەری ڕایگەیاند ھەتا کاتێک کە فیفا لە بارەی ماتی بەرپاکرانی کێبەرکێکانی ھەڵبژاردەی موندیاڵ بڕیار نەدات،AFCیش ناتوانێ کات و شێوازی بەرپاکردنی لیگی پاڵەوانیەتیی ئاسیا دیاری بکات.
بە پێی ڕاپۆرتی تاقمی وەرزشیی یانەی پەیامنێرانی لاو بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی «ئەلڕایە»ی قەتەر، لەپاش تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە کیشوەری کۆن لیگی پاڵەوانیەتیی تۆپی پێی ئاسیا بە فەرمانیAFC ھەڵوەشایەوە.
ھەرلەم حاڵەدا بە دەست پێکرانەوەی ھێندێک کێبەرکێی تۆپی پێ لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی جیھان، کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا چاوەڕوانی بڕیاری فیفایە بۆ ڕاگەیاندنی کاتی بەرپاکرانی کێبەرکێی ھەڵبژاردنی موندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر بۆ ئەوەی کە کاتی دەست پێکردنەوەی کێبەرکێکانی لیگی پاڵەوانەتی ڕابگەیەنێت.