ئه‌یلوول 09, 2017 11:52 Asia/Tehran
  •   وتووێژی

سەفەری " شیخ سەباح ئەلئەحمەد ئەلجابیر ئەلسەباح" میری کوەیت بۆ واشنگتۆن و هاوکاتیش هەوڵی " دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ چارەسەری قەیرانی عەرەبی بوو بە بیانوویەک کە جارێکی تر، ترەمپ بە تام و خوێی ترساندن لە ئێران ئامانجەکانی خۆی لە ناوچە دا پێو شۆین بگرێت .

 کۆشکی سپی  لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند " دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا  ڕۆژی هەینی بە شێوەی جیا جیا لەگەڵ " محەممەد بن سەلمان" ، پاشمیری عەرەبستان، " محەممەد بن زاید ئالی نەهیان" ، پاشمیری ئەبووزەبی و " شیخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی"،  میری قەتەر وتووێژی کردووە . لەم بەیاننامەیە دا هاتووە : ترەمپ  لەم وتووێژانە دا جەختیکرد  یەکێتی شەریکانی عەرەبی واشنگتۆن  بەمەبەستی بردنە سەرەوەی ئاستی پاوەجێی و سەقامی ناوچە یە و ئەوەیش بۆ  بەرەنگاربوونەوەی ئێران  ، پێویستە .

 پێش لەم بەیاننامەیە ، ترەمپ لە پریس کۆنفرانسێکی هاوبەش هاوری لەگەڵ میری کوەیت   لە کۆشکی سپی ، کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ جارێکی تر بە ڕای خۆی بە پشتگری لە ترۆریسم تۆمەتبار کرد . " ترساندن لە ئێران " ستراتژیای دەوڵەتی  ترەمپ بۆ بردنە پێشەوەی قازانج و بەرژەوەندی سیاسی ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیایە.

ئەگەرچی سیاسەتی ترەمپ بۆ کۆدەنگیی عەرەبەکان دژ بە ئێران ، بەڕەو ڕووی شکست بۆتەوە ، بەڵام ئەمریکا هەر پێش لەو سیاستەی دەستی داوەتە فڕۆستنی چەک بە عەرەبەکان . بەڕێکردنی یەکجار زۆری پارەی  وڵاتانی نەوت خێزی عەرەبی بۆ ئەمریکا لە پێناو  بەدی هینانی کارو پیشە ، ئامانجی دەوڵەتی ترەمپە و لەم نێوانە ، هەوڵ ئەدات لەگەڵ ترساندن لە ئێران ئەو پرۆسەیە خێراتر و هاسانتر بکاتەوە .

ڕۆژنامەی ئەمریکایی نیۆیۆرک تایمز لە نمونەیەک دا بۆ لێکدانەوەی سیاسەتی دەوڵەتی ترەمپ پێش وپاش هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئەمریکا بەرامبەر عەرەبستان  ئاماژەی کرد و نووسی: لە پێشگرتنیی هەڵوێستی دەمارگرژانە بەرامبەر ئێران و پاشانیش ئیمزای گرێبەستی فڕۆشتنی چەک وچۆڵ بە بڕی ١١ ملیار دۆڵاڕ لە نێوان ڕیاز و واشنگتۆن، سیاسەتی ترەمپ بۆ بەرێکردنیی دۆڵارەکانی سەعوودی بۆ ئەمریکا بوو .

 لە وەها بارودۆخێک دا ؛ هەمووان ، بەڵام بە باشی لەوە ئاگادارن کە چ وڵاتانێک لە ناوچە لە ترۆریسم پشتگری دەکەن. سیاسەتی دووفاقیانەی ترەمپ، ناوەڕۆکی بابەتەکە ناگۆرێت کە ئەمریکا دنە دەری سەرەکیی بەدی هێنانی تاقمە جۆر بە جۆرە ڕەشەکوژەکان لە وان داعشە .

ئێستا  کە ترۆریستان لە سوریا لە دۆخی لێکپژان دان ، ئەمریکا هەموو هەولێک ئەدات بۆ ڕزگاری ئەوان .

لەم بوارە " فرانتس کلینیسون" جێگری کۆمیسیۆنی کارو باری  بەرگری و ئاسایشیی ئەنجوومەنی  فیدراسیۆنی ڕوسیا  ڕۆژی هەینی وتی: ئەمریکا بە کوپتێر ٢٠ فەرماندەری داعشی لە دەیرۆزوور ، بۆ ناوچەیەکی ئەمن ڕاگواستووە و ئەو کردەیە جاریکی تر ستراتژیای پێوەندیی و پشتگری واشنگتۆن لەو تاقمە ڕەشەکوژەی سەڵماندووە . دوای ئەوەی کە سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانی سێ شەممە ی ڕابردوو گەماروی زیا تر لە سێ سالانیی دەیرۆزووریان تێکشکاند ، سەرچاوەکانی دەنگ و باس  ڕۆژی پینج شەممە ڕایانگەیاند هاوکات لەگەڵ پێشڕەویی سوپای سوریا بەرەو دەیرۆزوور ، کوپترە ئەمریکاییەکان مانگی ئاگۆستی ڕابردوو ٢٠ سەرکردەی داعشیان لەو شارە بردۆتە دەرێ .

ئەم چەشنە ڕاپۆرتی بەڵگەمەند  ئیتر شک و گومانێک ناهێلنەوە لە مەڕ ئەوەی کە ئەمریکا لە ترۆریسم لە ناوچە لاگری دەکات و ترساندن لە ئێران، تەنیا کارتێکە بۆ سەرپۆشنان لە سەر ڕاستیەکان .

سەرپەیڤ