ئه‌یلوول 13, 2017 21:02 Asia/Tehran
  • بەرپرسایەتییە هەستیاروگرینگەکانی کۆگەی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزام لە ڕوانگەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانەوە

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە دیداری سەرۆک و ئەندامانی خولی تازەی کۆگەی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزام، وێڕای وەبیر هێنانەوەی بەرپرسایەتییە هەستیاروگرینگەکانی ئەم کۆگەیە لە دیاری کردن و ڕاپەڕاندنی بەرژەوەندی پێی داگرت: ئەم کۆگەیە دەبێ لە سەداسەد شۆڕشگێڕانە بیر بکاتەوەو شۆڕشگێڕانە بجوڵێتەوەو بە شۆڕشگێڕیش بمێنێتەوە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە دیداری سەرۆک و ئەندامانی خولی تازەی کۆگەی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزام، وێڕای وەبیر هێنانەوەی بەرپرسایەتییە هەستیاروگرینگەکانی ئەم کۆگەیە لە دیاری کردن و ڕاپەڕاندنی بەرژەوەندی پێی داگرت: ئەم کۆگەیە دەبێ لە سەداسەد شۆڕشگێڕانە بیر بکاتەوەو شۆڕشگێڕانە بجوڵێتەوەو بە شۆڕشگێڕیش بمێنێتەوە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دیاری کردنی بەرژەوەندی، ڕاوێژکردن لە دیاری کردنی سیاسەتە گشتییەکان و خستنەڕووی ڕێگاچارە بۆ گرفتەکانی وڵاتی بە سێ ئەرکی گرینگی کۆگەی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامی ئیسلامیی ئێران زانی و جیا کردنەوەی سیاسەتەگشتییەکانیان لە پرسە هەرماوو درێژماوەکان لە پرسە بڕگەییەکانی بە پێویست لێکدایەوەو وەبیریشی هێنایەوە کە: لەوانەیە هێندێک لە سیاسەتە گشتییەکان پێویستی بە پیاداچوونەوە و بەڕۆژ کردن هەبێت و بڕێکیشی بە تەواوی کاتەکەی بەسەر چووبێت. بەڕێزی وتیشی: کۆگەی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامی ئیسلامیی ئێران لەو کاتانەی کە بەرژەوەندییەکی گرینگ لە ئارادایەو بۆچوونی مەجلیسی شورای ئیسلامیی لە بۆچوونی شۆرای نیگەهبان پێ ئەوبەرترە، دەبێ وریا بێت ئەو بەرژەوەندییەی کە لە پلەی دووهەم دایە بێ گومان دەبێ زۆر گرینگ، نەگۆڕو ڕوون بێت و بەپێی ڕای زۆرینەی ڕەها و جێگای قەبووڵی کۆگەی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامی ئیسلامیی ئێران  بۆ ماوەیەکی دیاری و کاتی ڕاپەڕێندرێت.

کۆگەی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامی ئیسلامیی ئێران لە نێو کۆی دامەزراوەکانی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەرکێکی جیاواز لە ئەرکی دامەزراوەکانی دیکەی لە سەر شانە. ئەرکێک کە لە ڕەوتی بەڕێوەبردن و ئیدارەی وڵات کاریگەرییەکی زۆرو گرینگی هەیە.

کۆگەی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامی ئیسلامیی ئێران ئا لەم ڕوانگەیەوە کۆڵەکەیەکی گرینگی حکومەتە کە ئەرکی جۆربەجۆری لە سەر شانە. لە بڕگەی 112ی یاسای بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا هاتووە، لەو کاتانەی کە مەجلیسی شورای ئیسلامیی یاسایەک دادەنێت و پێ لە سەر ڕاپەڕاندنی دادەگرێت و کەچی جێگای ڕەخنەی شۆرای نیگەهبانە، پێوەری ڕاپەڕاندنی و یان ڕەت کردنەوەی ئەو پەسەند کراوەیە بۆچوونی کۆگەی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامی ئیسلامیی ئێرانە.ئاساییە کە ئاوا ناکۆکی گەلێک بۆی هەیە لەنێوان دامەزراوەکانی دیکەش دا هەبێت.

بەڵام ئەرکێکی دیکەی کۆگەی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامی ئیسلامیی ئێران، ئامادە کردن و پێشنیاری بەرنووسی سیاسەتە گشتییەکانی نیزام لە بەڕێوەبردنی بڕگەی 110ی یاسای بنەڕەتییە کە پێشنیار بە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دەکرێت و دوای پەسەند کرانی لەلایەن بەڕێزیەوە، ئەو سیاسەتانە لە نیزامی یاساداناندا دەبن بە پێوەروپێوانە.

مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران و دەوڵەت و تەواوی کاربەدەستانی نیزام لە سەریانە بەرنامەکانی خۆیان بەپێی ئەم سیاسەتانە ئامادە بکەن و دایڕێژن. لەم پەیوەندییەدا وتەکانی حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران هاوڕێی پێداگرییەکی زیاترە لە سەر گرینگایەتیی ئەم ئەرکەی کۆگەی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامی ئیسلامیی ئێران، چونکو ئەمڕۆ پێویستیی وڵات بە لەبەرگرتنی سیاسەتگەلی ستراتژیانەی گشتی لە بارەی پرسەگرینگەکانەوە لەچوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی خەڵک و حکومەتە. لەم پەیوەندییەدا حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران  وەدی هاتنی دووهەمین ئەرکی کۆگەی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامی ئیسلامیی ئێران واتە ( ڕاوێژ دان بە ڕێبەری شۆڕش لە دیاری کردنی سیاسەتە گشتییەکانی نیزام) بە پێویستمەندی لێکدانەوەی وردو هەمەلایەنە زانیوەو وتوویەتی: سیاسەتە گشتییەکان هاوکێشەکانی نیزام لە بارەی پرسە جۆربەجۆرەکانەوە دیاری دەکات و گەلێک گرینگ دێتە ئەژمار.

لە ڕاستی دا کۆگەی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامی ئیسلامیی ئێران لە هەل و مەرجێکدایە کە وا هەڵدەگرێ بەبێ هیچ جۆرە تێبینییەک بە پێی بەرژەوەندی و وەکوو دامەزراوەیەکی بەرپرس، بڕیارە کارناسانەو پرۆفشناڵەکانی خۆی بە ئاگاداریی دام و دەزگا هاوپەیوەندەکان ڕابگەیەنێت. ئەم بڕیاروڕادەربڕینە کارناسانەیە زۆرجار دەبنە بەستێن و هەوێنی نەخشەی ڕێگاو جوڵانەوە لە ئاراستەی ئامانجەکانی نیزام داو هاوڕێی کاریگەریی درێژماوەن.

هەر لە بەر ئەمەشە کە حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ئەندامانی کۆگەی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامی ئیسلامیی ئێرانیان ڕاسپاردووە هەتا بەجۆرێک بجوڵێنەوە کە سیاسەتە گشتیەکان هێزمەندو وردو یان بە واتایەکی ڕوونتر بەکەڵک و سوود بن بۆ ئەوەی لە کورتە ماوەدا پێویستیان بە چاکسازیی و یاخود پیاداچوونەوە نەبێت.