ئاب 10, 2018 11:45 Asia/Tehran
  • پێداگریی ڕژێمی زایۆنی لە سەر بەردەوام بوونی پەلامارەکانی بۆ  سەر کەرتی غەززە

وێرای وشدارە نێودەوڵەتییەکان، کابینەی سیاسیی - ئەمنیی ڕژێمی زایۆنی شەوی ڕابردوو پاش بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی غەززە، خوازیاری بەردەوام بوونی پەلامارەکانی ئەم ڕژێمە بۆ سەر کەرتی غەززە بوو.

بە پێ ڕاپۆرتی ڕادیۆی ڕژێمی زایۆنی؛ کابینەی سیاسیی - ئەمنیی ئییسراییل فەرمانی دا بە سوپا تا پەلامارەکانی بۆ سەر گرووپە فەەلستینییەکانی سەقامگیر لە غەززە توندتر بکاتەوە.

خولی نوێی  پەلاماری ئاسمانیی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممەوە دەست پێ بووە.

پێشتر فەرەنسا و ئەڵمان سەبارەت بە تەشەنەی شەڕ و پێکدادانەکان لە غەززە نیگەرانیان دەربڕێبوو و خوازیاری کۆتایی هاتنی  ببوون.

فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی ئێوارەی پێنجشەممە ناوەندێکی کولتوورییان لە غەززە بۆردومان کرد کە بە هۆی ئەو پەلامارەوە ١٨ فەلەستینی بریندار بوون.

سوپای ڕژێمی زایونی ڕاپۆرتی دا کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی "گومبەزی ئاسنین" تەنیا ٢٥ مووشەک لەو ١٥٠ مووشەک و گوللەهاوەنەی بەرپەرچ داوەتەوە کە لە لایەن هێزەکانی خۆڕاگری لە غەززە بەرەو فەلەستینی داگیرکراو تەقێندراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە پەلاماری هێزەکانی خۆڕاگری ئیسلامیی بۆ سەر فەلەستینی داگیرکراو، ٩ زایۆنی لەوان چوار سەربازی ئەم ڕژێمە برینداربوون.

پەلاماری زایۆنییەکان بۆ سەر کەرتی غەززە لە کاتێکدایە کە بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی (حەماس) خەریکی دانوستان لەگەڵ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و کاربەدەستانی میسرییە سەبارەت بە دامەزراندنی ئاگربڕ.

سەرپەیڤ