ئه‌یلوول 14, 2018 18:21 Asia/Tehran
  • هۆکارو لێکەوتەی کەمبوونەوەی لەڕادەبەدەریی بایەخی بەرەبەش لە بورسەی سعوودیا

بایەخی بەرەبەش لە بازاری بورسەی سعوودیا لە کۆتایی بازرگانیی رۆژی ڕابردوو(١٣ سێپتەمبەر) تا ئاستی شەش دەهەم لەسەددا دابەزیوە ئەوەش لە کاتێکدایە کە شاندەری بورسەی قەتەر لەسەدا سێ دەهەم و شاندەری بورسەی کوەیتیش لە سەدا چوار دەهەم هەلکشاوە .

  •  پرسیار ئەمەیە کە بۆچی شاندەری بورسە لە عەرەبستان بە پێچەوانەی شاندەری بورسەەکانی قەتەر و کوەیت کەم بۆتەوە ؟

 وا وێدەچێت گرنگترین هۆکاری ئەم ڕەوشە، سیاسەتەکانی محەممەد بن سەلمان، پاشمیری سەعودی بە تایبەت هەڵس وکەوتیی لەگەڵ شازادەکانی سەرمایەداری عەرەبستانە. یەک لە سەرەکی ترین ئەولەویەتەکانی بن سەلمان دوای وەرگرتنەوەی پۆستی پاشمیری عەرەبستان، بردنە دەرەوەی شازادەکانی غەنیم لە بازنەی ململانێ لەگەڵ ئەو بۆ دەستخستنی دەستەڵاتە. بن سەلمان دەیان شازادەی سەرمایەداری قۆڵبەست  و ئەوانی ناچار کرد بۆ ئازادی خۆیان ڕادەیەکی زۆر لە ماڵ و داراییەکانیان بڕژێننە خەزانەی دەوڵەتی عەرەبستان کە ئەو پەڕی وەها هەڵس وکەوتێک لە نۆڤەمبەری ٢٠١٧ دا بوو. پاساو دانیی پاشمیری سەعوودی لەم ڕەفتارە تووندەی ، خەبات دژی گەندەڵکاری بوو، دروشمیک کەلە زۆربەی وڵاتانی جیهانی سێهەم، دروسمی پۆپۆلیستی و تەنیا بەمەبەستی ڕاکێشانی بیرو ڕای کۆمەڵگە دێتە ئاراوە. جگە لە شازادەکان، حکوومەتی عەرەبستان چالاکڤانانی مەدەنی و مەزهەبی زۆری لە ماوەی مانگەکانیی ئەمدواییە قۆڵبەست کردووە . هۆکارێکی تر لەمەڕ دابەزین و ڕووخانی بەرەبەشیی بورسەی عەرەبستان هاوپێوەندە بە سیاسەتەکانی شەڕخوازانەی پاشمیری سەعوودی بە تایبەت لەیەمەن دا. شەڕ دژی یەمەن نەک تەنیا ئامانجە بەرچاوەکانی محەممەد بن سەلمانی دابین نەکردووە بەڵکوو لە ماوەی ساڵی ڕابردوو ئاسایشی عەرەبستانیشی کەم کردۆتەوە. هێزمەندی توانایی مووشەکی ئەرتەش و هێزە جەماوەرییەکانی یەمەن و لە پێشگرتنیی ستراتژیای زەبر وەشاندن لە دەمارەکانی ئابووری عەرەبستان لە وان دامەزراوەکانی بەشگەی ئارامکۆ و فرۆکە خانەکان تەنانەت زیاتر لە قۆڵبەستکرانیی شازادەکان ئەم پەیامە ڕادەگوێزێتەوە کە ئاسایشی سەرمایە نانەوە لە عەرەبستانی سەعوودی کەم بۆتەوە. هەر لەم پێوەندییە ، سەید عەبدولمەلێک بەدرئەلدین ئەلحوسی، ڕێبەری بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵا لەم دواییە دا گوتوویەتی کە درێژەی شەڕ دژی یەمەن بۆ عەرەبستان دواهاتیی ئابووری قوورسی بەدواوە دەبێت. ئەم ستراتژیانە بووەتە هۆی بەدی هاتنی ترس و تۆقان لە نێوان شازادەکان کە هەرکامەیان لەمەڕ ڕاکێشانی سەرمایەنانەوەی دەرەوەیی لیهاتووی تایبەتیان هەیە و هەر لەم حاڵەدا دەبنە هۆی تەشک گرتنیی ئەم بیرۆکە لە نێوان سەرمایەدانەرانی دەرەوەیی کە ناوەوە و سیاسەتەکانی عەرەبستان، ئاسایشی سەرمایە نانەوە دابین ناکات. کە وابووسەرمایە نانەوەی دەرەوەیی لە عەرەبستان دا کەم بوو، بە لەونیک  کە گەییشتۆتە خوارترین ئاستی لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو دا. هەر لەم حالە دا ، پرۆسەی چوونە دەری سەرمایە لە عەرەبستانیش زۆرتر بۆتەوە.ئەم بارودۆخە لە کورت ماوە دا بووەتە هۆی تاوسەندنەوەی گرفتە ئابوورییەکان لە عەرەبستان و دابەزینی بایخی بەرەبەش لە بورسەی عەرەبستان لە وێنەی دواهاتەکانیی کورت ماوەیەتی. بەم حآلەیش ، ئەم بارودۆخە  بۆ ئابووری عەرەبستان دواهاتیی درێژماەتریشی بە دواوەیە کە کارتێکەری لە سەر ئاسۆی ٢٠٣٠ ،کەمبوونەوەی دەرفەتەکانی کارو پیشە و لە ئاکام دا زۆرتر بوونەوەی گرفتەکانی ئابووری حەشیمەتی عەرەبستان لە وینەی ئەم دواهاتانەیە .

دەوڵەتی سەعوودی بۆ پێشگرتن لە زۆرتر بوونەوەی  گرفتەکانی  ئابووری خۆی دەبێ بەشەڕ دژی یەمەن و خۆوەردان لە کارو باری نێو خۆی وڵاتانی عەرەبی کۆتایی بدات و لە لایەکی ترەوە لە ناوەوەی عەرەبستانیش پاوەجێی بەدی هاتوو و شەڕی دەستەڵات لە نێوان شازدەکان نەبێتە هۆی تووندو تیژی نواندن دژی شازادەکان

سەرپەیڤ