تشرینی یه‌که‌م 11, 2018 08:02 Asia/Tehran
  • ھەڵمەتی موشەکیانەی یەمەن بۆ سەر بنکەوبارەگای بەکرێگیراوانی سەعودی لە عەسیر

یەکەی موشەکیی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن شەوی پێتج شەممە بنکەو بارەگای بەکرێگیراوانی سەعودییان لە عەسیری باشووری عەرەبستان دایە بەر موشەکی باڵستیکی بەدری یەک.

ھاوکات لەگەڵ ئەمەدا سەرچاوە سەربازییەکانی یەمەنیش ڕایانگەیاندووە کە:سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ناوچەیەکی شاخاوییان لە مەڵبەندی سەرسنووریی ئەلمەجازە لە نێوان عەسیرو سەعدە لە بەکرێگیراوانی سەعودی سەندووەتەوە.

کەناڵی تەلەفزیۆنیی یەمەنیی ئەلمەسیرەش شەوی پێنج شەممە وای بڵاو کردەوە کە: لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبایەکی دانراو لە ناوچەی شەقەب لە پارێزگای تەعزی باشووری ڕۆژئاوای یەمەن، کۆمەڵێک لە بەکرێگیراوانی سەعودی کوژران و یان بریندار بوون.

عەرەبی ناوچەکەوبە پاڵپشتیی ئەمریکا لە مارسی 2015 ەوە هێرشێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کرد هەتا لەم ڕێگایەوە بتوانێ عەبدڕەبە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەو هەڵاتووی یەمەن بگەڕێنێتەوە بۆ سەر دەستەڵات کە لە ئەنجامی ئەم دەست درێژکارییە هەزاران شارومەندی بێ دەرەتانی یەمەنی گیانیان سپاردووەو ملوێنان کەسیش هەڵوەداو ئاوارە بوونە.

ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی  ئەم دامەزراوە نێونەتەوەییە، هێرشە ئاسمانییە بێ بڕانەوەکان و شەڕ لەم وڵاتەدا زەرەرو زیانێکی قورسی بەسەر جەماوەری یەمەن دا سەپاندووەو زەبرێکی قورسیشی لە ژێرخانە گشتی و تایبەتییەکانی  یەمەن وەشاندووە و و هاوکات ڕێگاشی لە گەییشتنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بەم وڵاتە گرتووە.

 

سەرپەیڤ