تشرینی یه‌که‌م 13, 2018 20:07 Asia/Tehran
  • هاوێژرانی مووشەکی زلزالی دووی یەمەن بەرەو بنکەو مۆڵگەی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە حەریب ی نۆیەم

سەرچاوە یەمەنیەکان لە هاوێژرانی مووشەکی زلزالی دوو بەرەو بنکە ومۆڵگەی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە بەرەی حەریبی نۆیەم لە پارێزگەی سەنعا هەواڵیان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەری مێهر بە گیڕانەوە لە ئەلمەسیرە بەهۆی کەوتنی ئەم مووشەکە لە بنکەی بەکرێگیراوانی سەعودی لەبەرەی حەریب نۆهەم " زیان وخەساری زۆر قورس لە دەسدرێژکاران درا. سوپا ولێژنەکانی جەماوەری یەمەن هەروەها بنکە ومۆڵگەی بەکرێگیراوانی سەعوودیان لە بەرەی " حەریب ی نۆهەم" گرتە ژێر ئاگری قورسی توپخانە وزیانی قوریان لیی دان. لە بەرەی عەسیر لە باشووری عەرەبستانیش سوپا ولێژنەکانی جەماوەری یەمەن بە پۆچەڵ کردنەوەی پەلاماری سەربازانی سەعوودی ژمارەیەکی زۆر لەوان وچەند فەرماندەی بەکرێگیراوانیان کوشت وژمارەیەکیشیان بریندارکرد. هەرلەم حاڵەدا ، سوپا ولێژنەکانی جەماوەری یەمەن لە نەجران توانیان پەلاماری سەربازانی سەعودی وبەکریگیراوانی سەر بەوان کە پشتیوانی کۆپتەرەکانی ئاپاچی سەعودیان لەگەڵ بوو ، پووچەڵ کردەوە. عەرەبستان بە پشتیوانی ئەمریکا ، ئیمارات وچەند وڵاتی تر لە مارسی ٢٠١٥ پەلاماری کردە سەر یەمەن وپاشان ئەم وڵاتە هەژارە عەرەبیەیان گەمارۆی زەوینی ، دەریایی وئاسمانی کرد. شەڕنانەوەکانی عەرەبستان لە یەمەن بووە هۆی کوژرانی فرەتر لە ١٤هەزار یەمەنی ، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس وئاوارە وهەڵوەدابوونی ملیۆنان یەمەنی.

سەرپەیڤ