تشرینی دووه‌م 08, 2018 18:06 Asia/Tehran
  • بریندار بوونی دوو زایونی لە ئەنجامی هەڵمەتی لاوێکی فەلەستینی دا

دوو شارۆچکەنشینی زایونی لە هەڵمەتێکی خۆڕاگرانەی نزیک ڕامەڵڵا لە ناوەندی کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی زایونی، لە درێژەی هەڵمەتی دژی زایونیی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە نزیک شارۆچکەی بەیت ئیل کە بە تەقەکردن لە ترۆمبیلێکی ئیسرائیلی ئەنجامی گرت، چەند ترۆمبیلێکی نەخۆشبەر ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران. لەشکریانی ڕژێمی زایونیش بازگەی پشکنینی بەیت ئیلیان داخست و نەیانهێڵا ترۆمبیلە فەلەستینییەکان هاتوچۆ بکەن.

بە پێی لێۆکڵینەوەی ناوەندی موتاڵای فەلەستینی و ئیسرائیلیی ئەلقودس، لە ئەمساڵ دا پتر لە چوار هەزار هەڵمەتی خۆڕاگرانە ئەنجامی گرتوە کە تیای دا یانزە زایونی کوژراون و پتر لە 159 کەسیش بریندار بوونە.