٢٨ فەلەستینی لە ڕۆژهەڵاتی غەززە بریندار بوون
٢٨ فەلەستینی لە وان هەواڵنێرێک لە ڕێپێوانەکانی گەرانەوە و لابردنەوەی گەمارۆ بە سەردێری "هەینی هاودەنگی لەگەڵ خەڵکی فەلەستین"ڕۆژی هەینی لە ڕۆژهەڵای کەرتی غەززە بریندار بوون.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەری دەنگ وباسی فەلەستین ئەلیۆم، " ئەشرەف ئەلقەدرە" وتە بێژی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین گوتی: ٢٨ فەلەستینی لە وان هەواڵنێرێک بە ناوی " محەممەد مەهاوش" ڕاگوێزراون بۆ نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە ئەوان بە هۆی گوللـە لە ڕۆژهەڵاتی ئۆردوگای ئەلەبریج بریندار بوون. ئەلقەدرە گوتیشی: سەربازییە داگیرکارە زایونیستەکان ئامبۆلانسێکیان لە ئۆردوگای مەلەکە لە ڕۆژهەڵاتی کەرتی غەززە بە هاویشتنی گازی فرمێسک هێنەر داوەتە بەر ۆپەلاماری خۆیان دا و بە هۆی ئەم تاوانکارییە شووشەکانیی ئەم ترۆمبیلە فریاگوزارییە شکا. چین و توێژە جۆر بە جۆرەکانی خەڵکی فەلەستین لە نێوەڕۆی هەینییەوە دوای خوێندنەوەی نوێژی جۆمعە بە کۆبوونەوە لە پێنج ئۆردوگای ئەلعودە لە کەرتی غەززە ڕێزیان گرت لە سیی و شەشەمین حەوتەی ڕێپێوانەکانیی گەرانەوە و نەهێشتنیی گەمارۆ ، بە ناوی "هەینی هاودەنگیی لەگەڵ خەڵکی فەلەستین" و لە خەڵکی جیهان داوایان کرد هاودەنگی ئەوان بن بۆ نەهێشتنەوەی گەمارۆی سەر غەززە و مافی گەرانەوەی پەناخوازە فەلەستینییەکان بۆ سەرزەوینەکانی باب و باپیرانیان. بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە دەستپێکرانیی ڕێپێوانەکانی گەرانەوە لە ٣٠ مارچ(١٠ خاکەلێوە) تا بە ئێستا پتر لە ٢٢٠ کەس کوژراون و زیاتر لە ٢٣ هەزار کەس بریندر بوون .