ئاب 18, 2019 09:04 Asia/Tehran
  • هێزە سەربازییەکانی سەعوودی لە

هێزەکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ڕۆژی شەممە ئۆپەراسیۆنی هێزە سەعوودییەکان بۆ پێشڕەوی بەرەو بنکە و مەتەریزەکانی یەمەنییەکان لە ناوچەی "الدایر"ی "جەیزان" هەڵکەوتوو لە باشووری عەرەبستانیان بەرپەرچ دایەوە.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا؛ لە شەڕ و پێکدادانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن دژ بە هێزە سەربازییەکانی سەعوودی دەیان سەرباز و  بەکرێگیراوی سەعوودی کوژراو و بریندار بوون.

 دەسەڵاتی بەرەڤانیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن  وێڕای ئەوەی ئەم وڵاتە لە لایەن ڕژێمی سەعوودییەوە گەمارۆیەکی هەمەلایەنە دراوە،  ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر پەرە دەستێنێ.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە  شازدە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە  و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.

شەڕنانەوەکانی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.

ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.

 

سەرپەیڤ