نەسروڵڵا: بەرەی خۆڕاگری بەرامبەر بە زەخت و گوشارەکانی ئەمریکا و ئیسراییل بەچۆکدا نایەت
بەڕێوەبەری گشتیی حزیبوڵڵای لوبنان بە پێداگری لەسەر بەرخۆدانی بەرەی خۆڕاگری بەرامبەر بە زەخت و گوشارەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی وتی: نە بایکۆت و نە هەژاری و برسێتی دان ، هیچکامەیان ناتوانن ویست و ورەی بەرزی خۆڕاگری تێکشێوێنن.
سەید حەسەن نەسرووڵلا شەوی رابردوو لە وتاردانێکدا بە بۆنەی عاشوورای حسێنی لە زاحییەی باشووری بەیرووت، ڕوو لە سەرۆک کۆماری ئەمریکا و سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی وتی: ئێمە وێڕای هەموو هەڕەشە و گوڕەشەیەک لەوان توندتر کرانەوەی بایکۆتەکان، بە هەموو تواناوە هاتووینەتە مەیدانەوە بۆ درێژە پێدانی ڕێگا و ڕێبازی ئیمام حسێن (ع) و درێژە دەدەین بە خەباتی گەورەمان دژ بە دوژمنان.
بەڕێوەبەری گشتیی حزیبوڵڵای لوبنان سەبارەت بە بایکۆتە زاڵمانەکانی ئەمریکا دژ بە بەرەی خۆڕاگری بەتایبەت ئێران رایگەیاند؛ ئەوە بە ترەمپ و نەتانیاهوو دەسەلمێندرێ کە ئێمە ئەو خەڵکەین کە بە هۆی هەنگاو نان لە ڕێگا و ڕێبازی حەزرەتی ئیمام حسێن(ع) هیچ گەمارۆ و بایکۆتێک کاریگەری دانانێتە سەر ویست و ورەی بەرزمان.
سەید حەسەن نەسرووڵڵا بە ئاماژە بە پەیڕەوی خۆڕاگریی لوبنان لە ڕێنوینییەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتی: ئەمڕۆکە ئەمریکا، ئیسراییل و دارەدەستەکانیان هەوڵ دەدەن خێوەتگە و بەرەکەمان گەمارۆ بدەن، بەڵام فەرماندەری ئەو خێوەتگەیە ئیمام خامەنەیی و ناوەندی خێوەتگەکەیش کۆماری ئیسلامیی ئێرانە کە بەرامبەر بە گەمارۆ، برسێتی و شەڕ بەچۆکدا نایەت و ئێمە تا دوایین دڵۆپی خوێنمان پشتیوانی لێ دەکەین.