خۆپیشاندانی هەزاران لوبنانی بۆ چوارەمین ڕۆژ
هەزاران لوبنانی ئەمڕۆ یەکشەممە بۆ چوارەمین ڕۆژی بە دوای یەک لە بەیرووت و شارەکانی دیکە درێژەیان دا بە ناڕەزایەتیەکانی خۆیان دژی دۆخی ئابووری و داخوازی بۆ گۆڕینی سیاسی .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیسنا بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ئینترنتی ئەلنەشرە دەیان هەزار لوبنانی بۆ چوارەمین ڕۆژی بە دوای یەکدا هاتنە سەر شەقامەکان و دژی دۆخی ئابوروی خّۆیشاندانیان کرد. ئەوان خوازیاری کرانەوەی هەموو ڕێگاکان بوون تا هەمووان بتوانن بگەنە گۆڕەپانی مانگرتن و مەیدانی ڕیاز و ئەلسولح لە بەیرووت بۆ بەڕێوە بردنی خۆپیشاندانی سەەرکی . هێزە ئاسایشیەکانیش لەو پێناوەدا ڕێ و شوێنی ئاسایشی توندیان گرتووەتە بەر هەروەها هەموو ڕێگاکانی سەر بە کۆشکی سەرۆکایەتی لوبنان بە تڕوموبیلی سەربازی داخراون . لە باشووری لوبنانیش خۆپیشاندەرانیش لە شاری سور کۆبوونەوە . گەشتەکانی ئەرتەشی لوبنانیش خۆپیشاندەران لە دەپەری ئەو شوێنە و ناوخۆی شەقامەکان جێگیر بوون لە باکووریش ژومارێک لە لاوان ، خێوتێکیان لە شاری ئەردە قەزا بەرپا کرد و ڕێگایەک کە شاری تڕابلوس بە ئەلزەنە دەلکێنێ داخست . مانگرتووان لە ناوخۆی ئەو خێوتە ڕایانگەیاند کە تا کاتی بە دی هاتنی داواکاریەکانیان ڕێگاکە ناکەنەوە . لە ئەلبوقاعیش جادەی نێونەتەوەیی لە شارۆچکەی ئەلەیلە تا شارۆچکەی ئەلعەین ئەلزەیتون و اس بەعەلبەک داخرا و خۆپیشاندەران لە مەیدانی شارۆچکەی ئەللبوە کۆبوونەوە لە لایەکی دیکەوە یەکێتیی بانکەکانی لوبنان ڕایگەیاند کە بە هۆی درێژەی خۆپیشاندانی جەماوەری سبەینێ دووشەمە هەموو بانکەکان دادەخرێن . زاموەکانی لوبنانیش لە سای ناڕەزایەتیەکانی هەنووکەیی جارێ زانکوەکانیان داخستووە . هەروەها سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لوبنانیش دوایین گۆڕانکاریەکان و کردەوەکانی سەر بەڵگەی پێشنیاری ئابووری ئەنجام ئەدات و بە دوای ڕەزامەندی ئەندامانی دەوڵەت لە گەڵ ئەو بەڵگەیە کەشێکی ئەرێنی لە نێوان کاربەدەستانی سیاسی زاڵە .