گەڵاڵەی 24 بڕگەیی سەرۆک وەزیرانی لوبنان بۆ دەربازبوون لە قەیران
تشرینی یهکهم 21, 2019 08:52 Asia/Tehran
سەرۆک وەزیرانی لوبنان بۆ چوونەدەەر لە قەیرانی ئێستای ئەم وڵاتە و هێور کردنەوەی ناڕەزایەتیە جەماوەریەکان ، پرۆژەی 24 بڕگەیی خستەڕوو .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، سەعد حەریری ئەم گەڵاڵەی لە نێوان ژمارێک لە وەزیران خستەڕوو و ئەنجومەنی وەزیرانیش بڕیارە ئەمڕۆ دوشەممە لە کۆشکی سەرۆک کۆماریی لوبنان بۆ بڕیاردان لە بارەی ئەم پرۆژەیە کۆببنەوە .
گەڵاڵەی ئابووریی حەریری 24 بڕگە دەگرێتەوە کە بەشێکی کەمکردنەوەی سەتی پەنجای مووچەی ئەندامانی پەرلەمان و وەزیرانی کابینەیە .
سەعد حەریری رۆژی هەینیش 72 کاژێر دەرفەتی دا بە شەریکەکانی تا پرۆژە و بەرنامەی خۆیان بخەنەڕوو .
شارە جیاجیاکانی لوبنان بە تایبەت بەیرووت لە دوانیوەڕۆی پێنجشەممەوە شایەتی خۆپێشاندانی دژی حکومەتی بوون بۆ ناڕەزایەتی بە کردەوەی لاوازی حکومەتی سەعد حەریری و رەوشی نەگونجاوی ئابوریی .