کیژۆڵەیەکی مەهابادی بوو بە پاڵەوانی کێبەرکێی تۆپی سەر مێزی ئێران
تشرینی دووهم 05, 2019 17:04 Asia/Tehran
سەرۆکی دەستەی تۆپی سەر مێزی مەهاباد وتی: "ئێلینا ڕەحیمی" وەرزشکاری لێهاتووی خەڵکی ئەو شارە توانی پلەی پاڵەوانیی پێشبڕکێکانی (پینگ پۆنگ)ی تازەلاوانی کچی ئێران بەخۆ تەرخان بکا.
"کەیوان ڕەحمانی" رۆژی سێ شەممە لە دیمانە لەگەڵ هەواڵنێری ئیرنادا وتی: خولی دووهەمی پێشبڕکێکانی پاڵەوانیی تۆپی سەر مێزی تازەلاوانی کچانی ئێران بەئامادەبوونی١٥٠وەرزشکار لە ٣١ پارێزگای وڵات بەمیوانداریی یاریگەی تەختی ئەردەبیل بەڕێوە چوو.
ناوبراو لەدرێژەدا وتی: ئێلینا ڕەحیمی لەو پێشبڕکێیەدا بە ئەنجامدانی شەش یاری و سەرکەوتن لەهەموو یارییەکانی، پلەی پاڵەوانیی تۆپی سەر مێزی تازەلاوانی ئێرانی بەدەست هێنا.