تورکیا مانگا هۆڵهندییهکانیش رهوانه دهکاتهوه
پەیوەندیەکانی هەردوو نێوان هۆڵەنداو تورکیا ئاڵۆزیی زۆری تێکەوت و گەیشتە ئەو ئاستەی کە چیتر بەرهەمەکانی یەکتریش بەکارنەهێنن، نەک پێشوازی لە هاوڵاتیانی یەکتر ناکەن، بەڵکو ئاژەڵەکانیش ئاودیو دهکهنهوه .
ڕۆژنامەی زەمەنی تورکی بڵاویکردهوه: ئەندامانی یەکێتی بەرهەمەکانی گۆشتی سوری تورکیا پشتیوانیان بۆ وڵاتەکەیان دەربڕیوە سەبارەت بە فشارخستنە سەر هۆڵەندا، بۆیە یەکێتیەکە بڕیاریداوە ژمارەیەک لە مانگای هۆڵەندی بۆ وڵاتی سهرهکیی خۆیان سنورداش بکاتهوه، کە هۆڵەندایە.
سەبارەت بە بڕیارەکەش بوڵەنت تونتچ، سەرۆکی یەکێتی گۆشتی سوری تورکیا لە لێدوانێکیدا بە ڕۆژنامەی حوریەتی تورکی ڕاگەیاندوە، دوای کۆبوونهوهیان لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرهەمهێنەرانی وڵات لە قەسابخانەیەکی شارۆچکەی بیجایە، بڕیارماندا ژمارەیەک لە مانگای هۆڵەندی بە بارهەڵگرێک بگێڕینەوە بۆ وڵاتەکەی خۆیان، ئەمەش وەک ناڕازایەتیەک بەرامبەر بەو وڵاتە.
تونتچ وتیشی: "40 سەر مانگای هۆڵەندی لە وڵاتەکەمان دەرکردوە و ناردومانەتەوە، ئەو ژمارەیەش تەنها ڕەمزیە، ئەگەر پێشوازیش لە مانگاکانی خۆیان نەکەن، ئەوە هەمویان لێرە سەردەبڕین و دابەشی دەکەین."
لە لایەکی تریشەوە حسێن عەونی ئەندامی ئەنجومەنی شاری ئەستەنبوڵ ئاشکرایکرد وەک ناڕازایەتیەک بەرامبەر بە هەڵوێستی ئەو وڵاتە مانگای هۆڵەندا سەردەبڕین
ئاڵۆزبونی پەیوەندیەکانی تورکیا و هۆڵەندا لە ڕۆژی شەممەی ڕابردوەوە سەری هەڵدا، کە هۆڵەندا ڕێگەی بە نیشتنەوەی فڕۆکەکەی چاویش ئۆغلۆ نەدا، هەروەها ڕێگەشی نەدا وەزیری خێزان و کاروباری کۆمەڵایەتی تورکیا لە ڕێگەی زەمینیەوە بگاتە وڵاتەکە، بەڵکو بە گەیشتنی سنورداشی سنورەکانی ئەڵمانیای کرد.