سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی دهۆک :ئه‌نجامی ریفراندۆمی تورکیا کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابووری هه‌رێم نابێت
پشتیوان جه‌مال سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی دهۆک رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌که‌ی تورکیا به به‌ڵێ یان به نه‌خێر، کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابووری هه‌رێمی کوردستان دروست ناکات.
ئه‌یاد حه‌سه‌ن، سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی دهۆک به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، ئه‌و پرۆسه‌یه بۆ ناوخۆی تورکیا گرنگتره، ئه‌گینا جموجۆڵی بازرگانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و تورکیا به‌رده‌وامه و وتی "ئه‌نجامه‌که به به‌ڵێ یان نه‌خێر بێت بۆ ئێمه کاریگه‌ری نییه، چونکه تورکیا سوودی باشیان له بازاڕی عیراق و کوردستان کردووه و 45%ی کۆمپانیا بیانییه‌کانی کوردستان تورکین".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد، که‌مبوون و زیادبوونی بازرگانی تورکیا و کوردستان په‌یوه‌ندی به قه‌یرانی داراییه‌وه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت به‌رزتر بێت و مووچه باش بێت جوڵه‌ی بازرگان‌یش باشتر ده‌بێت.ئه‌مڕۆ ده‌نگدانی هاوڵاتیانی تورکیا بۆ گۆڕینی چه‌ند مادده‌یه‌ک له ده‌ستووری وڵاته‌که‌یان ده‌ستی پێ‌کرد و ئێستاش پڕۆژه‌ی جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان به‌رده‌وامه.