May 19, 2017 09:10 Asia/Tehran
  • سەفەری بارزانی بۆ ئەردەن

مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕۆژی پێنج شەممە لە سەر بانگێشتنی مەلیک عەبدوڵا پادشای ئەردەن چوو بۆ عەمان .

 ئیرنا  بە گێرانەوە لە نووسینگەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند ، بارزانی لەم سەفەرەی وێڕای دیدار لەگەڵ شای ئەردەن لە " کۆبوونەوەی ئابووری بەحرولمەیەت" لەم وڵاتە بەشداری دەکا . مەسعوود بارزانی هەرساڵ لەم کۆبوونەوەیە دا بەشداری دەکات . بەر لەویش عەباس ئەلبەیاتی نوێنەری پەرلەمانی ئێراق وتبووی: "فوئاد مەعسووم" سەرۆک کۆماری ئێراق کەبەمەبەستی دیدار و وتووێژ لەگەڵ  پادشای ئەردەن  چووەتە عەمان ، لە سەفەر بۆ ئەردەن لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق یش لە بارەی چارەسەری گرفتەکانی نێوان ڕەوتە سیاسییەکان لە کوردستانی ئێراق وتووێژ دەکات .