ئاب 12, 2017 15:29 Asia/Tehran
  •  ناکۆکیی تورکمانەکان لەگەڵ کورد لە  سەر کۆپرسی  هەرێمی کوردستان

تورکەمانەکانی دانیشتووی کەرکووک کە نەیاری بەڕێوەچوونی کۆپرسیی هەرێمی کوردستانن ، بە بڵاوکردنەوە و دابەشکردنی بە سەدان لافیتە، کردەوەی کوردەکان لەم بوارەیان مەحکوم کرد .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی عەرەبیی ئەلجەدید، " عیماد ئەسلان" چالاکڤانیی مەدەنی  تورکمان وتی: لەم لافیتەگەلەدا، لە سەر نەیاریەتیی لەگەڵ بەشداریی خەڵکی  کەرکووک لە کۆپرسیی  هەرێمی کوردستان، جەختکراوە  چوونکا داڕشتی حەشیمەتیی ئەم شارە لە هۆزە جۆر بەجۆرەکانیی عێراقیی بریتی لە تورکەمان، عەرەب، کورد و هەروەها کریستانەکان پێکهاتووە .

  بە وتەی ئەو چالاکڤانە مەدەنیە، بێتوو ئیدارەی خۆجێی کوردستانی عێراق پێداگری بکات لە سەر بەڕێوە چوونیی کۆپرسیی، لافیتە و دروشمەکان، دەگۆڕدرێن بە دەربڕینی ناڕەزایەتی و ئەو قەیرانە نێو دەوڵەتیی دەکرێت . " ئەرشەد سالحی" سەرۆکی بەرەی تورکەمانەکانیی عێراقیی یش جەختیکرد : تورکەمانەکان کەلە هەرێمی کوردستانی عێراق دا دەژین ، لە کۆپرسیی  ئەم ناوچەیەدا کە بڕیارە ٢٥ سێپتەمبەری ئەمساڵ بەڕێوە بچێت، بەشداریی ناکەن .

" ئەرشەد سالحی" بەڕاشکاوی وتی:  لە ناوچە گەلێک کە خاوەنیەتیی بە سەر ئەو دا لە نێوان دەوڵەتی ناوەندی عێراق و " مەسعوود بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق ناکۆکی بیرو ڕا لە ئارا دایە، ئەم کۆپرسییە نابێ بەڕێوە بچێت .