تشرینی دووه‌م 10, 2017 15:49 Asia/Tehran
  • هەڵاتنی سەرۆکی ئیدارەی سامانە گشتییەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ ئینگلیز

میدیایەکی ئێراقی ڕایگەیاند؛ ئاشتی هەورامی سەرۆکی ئیدارەی سامانە گشتییەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق بەرەو بەریتانیا هەڵات.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی ئێراقیی السومریە؛ عەلی حەمە ساڵح ئەندامی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: ئاشتی هەورامی رۆژێک پێش داخرانی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی هەڵاتووەو ئێستا لە لەندەنە.

عەلی حەمە ساڵح بەئاماژە بەوەی کە بەرپرسانی دۆخی ئێتستای هەرێمی کوردستانی ئێراق لەئەستۆی ئاشتی هەورامییە وتی، ناوبراوی تاوانبار کرد بە گەندەڵی نانەوە لەو ناوچەیە، خستنەژێر گوشاری قورسی قەرزی هەرێم و بڕینی مووچەی شارومەندان لە کوردستانی ئێراق.

ئەندامی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق وتی: بەرلەوە چەندین جار بەدەنگی بەرز ڕاگەیێندرا کە ئاشتی هەورامی ، ئەو هەرێمە بەرەوڕووی کارەسات دەکاو پاشان هەڵدێ و ئێستا ئەو دڵنیاییە هەیە کە ناوبراو بەزوویی قۆڵبەست دەکرێ.

دوابەدوای بەڕێوە چوونی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە٢٥ی سیپتەمبەری٢٠١٧ لەسەر پێداگریی مەسعوود بارزانی، حکومەتی ناوەندیی ئێراق، هێزە سەربازییەکانی ڕەوانەی ناوچە جێ ناکۆکەکان کردو سنوورەکانی ئێراقی گرتەدەست و گەشتە جیهانییەکانیشی لەکوردستانی ئێراق قەدەغە کرد.

سەرپەیڤ