تشرینی دووه‌م 11, 2017 17:19 Asia/Tehran
  • بارزانی خوازیاری دەسپێکرانەوەی وتووێژەکانی بەغدا وهەولێر بوو

سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستانی عێراق هەواڵی دا لە ئامادەیی هەولێر بۆ دەسپێکرانەوەی وتووێژەکان لەگەڵ بەغدا .

بە پێی ڕاپۆرتی میزان، مەسعود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستانی عێراق لە وتوووێژیکدا لەگەڵ کەناڵی هەواڵی سی ئین ئین لە ئامادەیی هەولێر بۆ دەسپێکرانی وتووێژەکان لەگەڵ بەغدا هەواڵی دا. مەسعود بارزانی لەم وتووێژەیەدا وێڕای ئاماژە بە دیدارلەگەڵ کاربەدەستانی ئەمریکاو ئینگلیس وڕێکخراوی نەتەوەکان پاش بەڕێوەچوونی کۆپرسیی وتی: ئەوان خوازیاری وەدوا کەوتنی کۆپرسیی بوونە بەڵام بە ئێمە بەڵینیان نەدا کە لە ئەگەری وەدوا کەوتنی کۆپرسی ، پشتیوانی لیی دەکەن. بارزانی لە درێژە دا بە ئاماژە دان بە بەشداری هێزەکانی پێشمەرگە لە هەڵمەتی ئازادکرانی موسڵ وتوویەتی: پەیامی من ئەمەیە کە ساڵی ڕابردوو ئێمە لە هەڵمەتی موسڵ یارمەتی زۆرمان بە ئێوە داوە. ئەگەر پێشمەرگە نەبوایە نەتا ندەتوانی موسڵ ئازاد بکەن .بگە ڕێنە وە سەر  مەنتیق وئاوەز وژرس و گرفتە کان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی وتووێژەوە چارەسەربکەن . جونکە شەڕو توندوتێژی دەبێتە هۆی خوێنڕشتن وکاول بوونی گشت ئێراق.