کانونی دوھەم 13, 2018 10:43 Asia/Tehran
  • سەفەری شاندێکی فەرمی لەهەرێمی کوردستانی عێراق بۆ بەغدا

سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند؛ شاندێکی فەرمی لە هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ یەکەمجار پاش بەڕێوەچوونی گشت پرسیی ئەو هەرێمە لە٢٥ی سیپتەمبەری٢٠١٧، سەردانی پایتەختی عێراق دەکا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ڕووسیا ئەلیەوم؛ سەرچاوەیەک لە نووسینگەی وەزیری ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: بڕیارە شادنێک لە هەولێرەوە بەسەرۆکایەتی کەریم سنجاری وەزیری کاروباری ناوخۆی هەرێم بۆ دیدار لەگەڵ قاسم ئەلئەعرەجی وەزیری ناوخۆ و وەزیرانی دیکەی ئەو وڵاتە ئەمڕۆ شەممە بگاتە بەغدا.

بڕیارە لە دیداری بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کاربەدەستانی عێراقی سەبارەت بە هەڵوەشانی قەدەغەی گەشتە ئاسمانییە جیهانییەکان لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر، سلێمانی وهەروەها چۆنیەتی ئیدارەکرانی بازگە سنوورییەکان بەشێوەی هاوبەش و بەگوێرەی دەستووری عێراقی، وتووێژ بکرێ.

حکومەتی عێراق بۆ دەسپێکردنی وتووێژە سیاسییەکان لەگەڵ هەولێر، ژمارێک مەرجی دیای کردووە لەوێنەی ئەو مەرجانە ، ڕاگەیاندنی بەفەرمیی هەڵوەشاندنی ئەنجامەکانی ڕیفراندۆم، ڕادەست کردنی هەموو بازگە سنووری و فڕۆکەخانەکان، ڕادەست کردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی و داهاتی پیتاکی هەرێمی کوردستانی عێراق بە حکومەتی ناوەندیی لە بەغدایە.