هەرێم داهاتەکانی رادەستی بەغدا دەکات
لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی کوردستان روونکردنه‌وه له‌باره‌ی داوایه‌کی به‌غدا ده‌دات که تایبه‌ته به‌راده‌ستکردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م داهاته‌کان بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی ناوەندی، ئه‌ندامێکی لیژنه‌که‌ش ئاشکرایده‌کات به‌غدا خۆی سه‌رپه‌رشتی کۆکردنه‌وه‌ی داهاته‌کان ده‌کات.
د.شێرکۆ جه‌وده‌ت ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی کوردستان له‌لێدوانێکدا رایگه‌یاند: بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاته‌کانی هه‌رێم و راده‌ستکردنی بۆ حکومه‌تی عیراقی، سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندووه که ئه‌وان ئاماده‌ن سه‌رجه‌م داهاته‌کانی هه‌رێم راده‌ستی به‌غدا بکه‌نه‌وه.
ئاشکراشیکردوه، ئه‌گه‌ر هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر راده‌ستکردنی داهاته‌کانی هه‌رێم رێککه‌وتن بکه‌ن، ئه‌وکات به‌غدا خۆی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌کات.
روونیشیکرده‌وه،"له‌ته‌واوی ئه‌و شوێنانه‌ی که‌سه‌رچاوه‌ی داهاتی سه‌ره‌کی هه‌رێمن به‌غدا ووردبینی تێدا ده‌کات به‌تایبه‌ت خاڵی سنوریی و ده‌روازه‌کان" و له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستاندا ده‌کات، به‌ڵام تائێستا میکانیزم و هه‌نگاوه‌کانی به‌غدا له‌وبواره‌دا ده‌ستیپێنه‌کردوه و کاری پێنه‌کراوه.
له‌ئێستادا وه‌فدێکی حکومه‌تی عیراق و وه‌زاره‌تی دارایی به‌غدا له‌هه‌رێمی کوردستانن و ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو یه‌کێک له‌داواکانی به‌رپرسانی به‌غدا گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م داهاته‌کانی هه‌رێم بووه بۆخه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌تی عیراق.