کونتڕۆڵی فڕگەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە لایەن دەوڵەتی ناوەندی لە داهاتوویەکی نزیک دا
دەوڵەتی ناوەندی ئێراق باسی کرد لە چاودێری هەمە لایەنە بەسه ر فڕگەکان و دامەزراوە هاوبەشەکان لە هەرێمی کوردستانی ئێراق لە داهاتووی نزیکدا
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕوژی دووشەمەی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیونی ئێران و بە گێرانەوە لە ڕوسیا ئەلیوم سەعید حەدیسی وتەبێژی نووسینگەی مێدیایی سەرۆک وەزیرانی ئێراق وتی : بەرپرسانی دەوڵەتی فیدڕاڵ لە سەر دوو فڕگەی هەرێمی کوردستانی ئێراق چاودێری هەمە لایەنەیان هەیە و فڕگەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق بەم زووانە بۆ فڕینە نێونەتەوەییەکان دەکرێتەوە . ئەلحەدیسی وتیشی فەرمانبەرانی دەوڵەتی فیدڕاڵ لە هەموو بەشەکانی هاوپەیوەند بە گومرک ؛ڤیزە و بەشی ئاسایشی بەشدارن و دوای ئەوە پێشبینی دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا و تا دە ڕۆژی دیکە ؛ هەڵوەشانەوەی قەدەغەی فڕینە نێونەتەوەییەکان لە فڕگەکانی هەولێر و سلێمانی ڕابگەیندرێت . پێشتریش وتەبێژی دەوڵەتی ئێراق باسی کرد بوو لە ڕەزامەندی کاربەدەستانی هەولێر لە گەڵ دانی فڕگەکانی هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە بە بەغدا . کۆپرسی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق کە بیست و پێنجەمی سێپتامبری ساڵی ڕابردوو بە ئامانجی جیایی کوردستانی لە ئێراق بەڕێوە چوو پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدای ئاڵۆز کرد دەوڵەتی ئێراق بۆ دەسپێکی وتووێژە سیاسیەکان لە گەڵ هەولێر مەرجگەلێکی بۆ وێنە ڕاگەیندرانی فەرمی هەڵوەشانەوەی ئاکامی کۆپرسی نایاسایی دانەوەی هەموو تێپەڕگاکانی سنووری و فڕگەکان ؛ دانی داهاتە نەوتی و نانەوتیەکان و داهاتی ماڵیاتی هەرێمی کوردستانی ئێراق بە دەوڵەتی ناوەندی بەغدای دیاری کرد .