تشرینی یه‌که‌م 07, 2018 18:23 Asia/Tehran
  • هیچ پارتێک لە هەرێمی کوردستان بە تەنیایی ناتوانێ دەوڵەت پێک بێنێت

ئەندامی ئەنجومەنی ڕێبەرایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە هیچ پارتێک لە هەرێمی کوردستان بە تەنیایی ناتوانێ دەوڵەت پێک بێنێت و وەها کارێک دەبێتە هوی شکستی سیاسی و ئاسایشی لە هەرێم .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس ؛ فەرید ئەسە سەرد  لە وتووێژ لە گەڵ ماڵپەڕی هەواڵیی  ئێس ئێس ئێن   ڕایگەیاند  کە دۆخی تایبەتی هەرێم بە جۆرێکە کە هیچ پارتێک ناتوانێ بە تەنیایی دەست بداتە  پێکهێنانی   دەوڵەت  ، چۆنکوو  دامەزراوە  دەوڵەتیەکان لە هەرێم بێ لایەن نین .  ئەندامی  ئەنجومەنی  ڕێبەرایەتی  پارتی دیموکراتی کوردستان وتیشی  کە لە وڵاتانی  پێشکەوتوو  ، دامەزراوە دەوڵەتیەکان و بە تایبەت  هێزەکانی سەربازی و ئاسایشی  بێ لایەن بوونە  و هەر بەو بۆنەوە  لە وڵاتانە پارتە براوەکان  دەتوانن  بە تەنیایی  دەوڵەت پێک بێنن  . بەڵام  هەرێم   ناتوانی ئەو کارە بکات  و هێزە سەربازیەکان سەربە پارتە سیاسیەکانن  و لە ڕوانگەی ئیداریەوە هەموو  پوستە  سەرەکیەکان  و دامەرزاوەکان لە نێوان پارتەکاندا   دابەش بوونە . ناوبراو وشداری دا  کە ئەگەر  هەر کام  لە پارتەکان لە هەرێم  بە تەنیایی  یان بە یارمەتی   پارتە بچووکەکان   دەوڵەت پێک بێنن  لەو کارە  تووشی  شکست دەبن  و وەها کردەوەیەک   دەبێتە هۆی شکستی سیاسی  و ئاسایشی  لە هەرێم .   ئەسە سەرد  وتیشی   کە لە هەرێم  دەبێ  پارتەکانی  براوەی هەڵبژرادنەکان لە ڕێگای  ڕێککەوتن  لە گەڵ پارتەکانی دیکەی دەست بدەنە  پێکهێنانی  دەوڵەت  و لە پەرلەمان دەنگی  متمانە  وەر بگرن و یان ئەوەی  کە  دەوڵەتی  هاوپەیمانی  بە سەرەنج بە ئاکامی   هەڵبژرادنەکانی  پەرلەمانی و بە بەشداری هەموو پارتەکانی براوەی  هەڵبژرادنەکان  پێک بێت .  وتەکانی ئەسە سەرد   لە حاڵێکیدایە  کە پارتی دیموکراتی کوردستان  کە لە هەڵبژرادنەکانی ئەم دواییەی پەرلەمانی کوردستان بە ودەس هێنانی زۆرترین ڕادەی دەنک ، 45 کورسی پەرلەمانی بە دەس هێنا بوو  لە کاردانەوە  بە هەڵبژرادنی  بەربژێری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان  وەک سەرۆک کوماری نوێ ئێراق  ڕێککەوتنەکانی  نێوان دوو پارت  و بە تایبەت  لە بواری پێکهاتنی  دەوڵەت  و دابەشکرانی  پوستەکان کۆتایی پێی هاتووە و جەخت دەکات کە دەوڵەتی نوێ  هەرێمی کوردستان  بە پێی  دەنگی زۆرینە  لە پەرلەمان  پێک  دێنێ .