ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم: له مانگی رابردوودا داعش 40 کرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجامداوه
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ئاماری مانگێکی کرده‌وه تیرۆریستییه‌کانی داعشی له عێراق بڵاو کرده‌وه و رایگه‌یاند که هێرشه تیرۆریستییه‌کان له رێی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو له که‌رکوک و موسڵ دووباره سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه.
بە پێی راپۆرتی میدیاکانی هەرێم ، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ھه‌رێم رایگه‌یاند که تۆماری رووداوه ئه‌منییه‌کان بۆ مانگی 10ی ئه‌مساڵ ده‌ری ده‌خات، ھێرشه تیرۆرێستییه‌کان به رێگه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو له که‌رکوک و موسڵ دووباره سه‌ری ھه‌ڵداوه‌ته‌وه، ھه‌روه‌ھا تیرۆرکردنی موختاره‌کان و به ئامانجکردنی وێستگه‌کانی کاره‌باش به‌رده‌وامن.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه که "له‌و ماوه‌یه‌دا لانی که‌م دوو ھێرشی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو دژ به ھاووڵاتییان و ھێزه ئه‌منییه‌کان ئه‌نجام دراون، دوو ھێرشیش پووچه‌ڵ کراونه‌ته‌وه".
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ھه‌رێم ده‌ڵێت: "له 13ی تشرینی یه‌که‌م، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو شه‌ش که‌سی بریندارکرد. 23ی مانگیش له گه‌یاره ھێرشێکی دیکه لانی که‌م 10 که‌سی کوشت و 30 که‌سی دیکه‌ی بریندار کرد".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که "له رێکه‌وتی 2ی تشرینی یه‌که‌م، داعش هێرشێکی چه‌ند قۆڵی بۆ سه‌ر گوندی ره‌بزه له نزیک حه‌ویجه ئه‌نجام دا و تێیدا موختاری گونده‌که‌ی کوشت، له 10ی مانگیش، داعش موختاری گوندی جاسمییه‌ی له ماڵه‌که‌ی خۆیدا کوشت، دواتر له 20ی هه‌مان مانگ، تیرۆریستانی داعش موختاری گوندی که‌ریم داوده‌ی سه‌ر به شارۆچکه‌ی خانه‌قینیان کوشت".
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان روونیشیکردووه‌ته‌وه که "هه‌ر له‌و مانگه‌دا، له رێکه‌وتی 17ی 10، تیرۆریستانی داعش تاوه‌رێکی کاره‌باییان له نزیک گوندی خوزه‌یفییه ته‌قانده‌وه و بووه هۆی بڕینی کاره‌بای حه‌ویجه، رۆژێک دواتر، بۆمبێکی چێنراو ئۆتۆمبێلی پاسه‌وانێکی پۆلیسی سه‌ر به کۆمپانیای نه‌وتی باشووری کرده ئامانج له نزیک گوندی مه‌فتوولی سه‌ر به ره‌شاد و له ئاکامدا پێنج پۆلیس بریندار بوون".
راشیگه‌یاند که "به‌درێژایی مانگی رابردوو، 40 هێرشیش له ڕێگه‌ی بۆمبی چێنراو ئه‌نجام دراون که تێیاندا ئۆتۆمبێل، بازگه‌ی پۆلیسی فیدراڵی، بنکه‌ی سه‌ربازی، باره‌گا و که‌سایه‌تییه‌کانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی و هاووڵاتییانیان تێدا کراوه‌ته ئامانج".