پێکھاتنی کۆڕی ھاوبەشی یەکێتیی نیشتیمانی و پارتی دیموکرات لە بارەی دەوڵەتی تازەی ھەرێمی کوردستانی عێراقەوە
یەکێتیی نیشتیمانی و پارتی دیموکرات لە بارەی پێک‌ھێنانی کۆڕێکی ھاوبەشی بە مەبەستی تاوتوێ کردنی ڕەوتی دامەزرانی دەوڵەتی تازەی ھەرێمی کوردستانی عێراق پێکەوە ڕێککەوتن.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕەکانی ھەرێمی کوردستانی عێراقەوە، ڕۆژی سێ شەممە بیستی سەرماوەز مەکتەب سیاسییەکانی پارتی و یەکێتی کۆبوونەوەیەکی ھاوبەشیان بەڕێوە برد بە مەبەستی لێکدانەوەی کێشەکانی نێوانیان و پێک‌ھێنانی دەوڵەتی تازەی ھەرێمی کوردستان.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن ھەردووک پارتە دەستەڵاتدارەکەی ھەرێمە بڵاو بووەتەوە ھاتووە کە، پارتی و یەکێتی رێککەوتوون لەسەر "دانانی لیژنه‌یێک بۆ ئاماده کردنی پڕۆژه‌یەکی رێکخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان به‌شێوه‌یەکی گشتی بۆ هه‌بوونی هه‌ڵوێستێکی یەکگرتوو سەبارەت بە چۆنیه‌تیی ھەڵس و کەوت کردن و بوونی ڕوانگەیەکی هاوبه‌ش لەمەڕ عێراق و ناوخۆی کوردستان و ده‌وروبه‌ر، هه‌روه‌ها به‌رچاوڕوونی له‌سه‌ر رووداو و پێشهاته‌کان.
وەک لە راگەیەندراوە هاوبهشەکەی سیاسیی پارتی و یه‌کێتی دا ئاماژەی پێکراوە، ھەردووک پارتە دەستەڵاتدارەکەی ھەرێم لە سەر چه‌ند بابه‌تێکی گرنگ و هه‌ستیار و هه‌نووکه‌یی گفتوگۆیان کردووە کە بریتین لە:
یه‌که‌م: رێکخستنه‌وه‌ی باشترى په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌کانی نێوان یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتیی دیموکراتی کوردستان که له ئاستی پێویستی قۆناغه‌که‌دا بێت له‌ڕووی سیاسی و ئابووری و په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌کانه‌وه به‌شێوه‌یێک که پشتیوانێکی به‌هێز بێت بۆ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.
دووھەم: پێکه‌وه‌کار کردن بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و حکوومه‌تی فیدراڵی له هه‌موو ئاسته‌کاندا، لابردنی به‌ربه‌سته‌کان بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوون له چاره‌سه‌رکردنی پرسی کەرکوک و ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان بە گشتی و هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی که ناکۆکییان له‌سه‌ر هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئاماده‌بوونی کورد له به‌غدا به‌شێوه‌یێکی کارا و به‌هێز.
سێھه‌م: "دانانی لیژنه‌یێک بۆ ئاماده کردنی پڕۆژه‌یەکی رێکخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان به‌شێوه‌یەکی گشتی بۆ هه‌بوونی هه‌ڵوێستێکی یەکگرتوو سەبارەت بە چۆنیه‌تیی ھەڵس و کەوت کردن و بوونی ڕوانگەیەکی هاوبه‌ش لەمەڕ عێراق و ناوخۆی کوردستان و ده‌وروبه‌ر، هه‌روه‌ها به‌رچاوڕوونی له‌سه‌ر رووداو و پێشهاته‌کان.
چواره‌م: پشتگیری کردن له لیژنه‌ی تایبه‌ت به پێکهێنانی کابینه‌ی نۆیه‌م و ئۆرگانه‌کانی دیکه بۆ دابین کردنی سه‌قامگیری و حوکمڕانیی سه‌رتاسه‌ری له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا و هاوبه‌شیی هه‌موو ئه‌و حزبانه‌ی که به‌شداری له کابینه‌ى داهاتوودا ده‌که‌ن.